كوردانی ئێزیدی له‌سه‌ر قسه‌یه‌كی (فواد مه‌عسووم) نیگه‌رانن، بزانن سه‌رۆك كۆمار چی گوتووه‌ به‌ ئێزیدییه‌كان؟

خواكوڕك

له‌ كاتی پێشكه‌شكردنی ووته‌یه‌ك له‌ ووڵاتی ئوردون له‌ لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه‌، كه‌ گوتبووی” ئاینی ئێزیدییه‌كان دوای زه‌رده‌شتییه‌كان دێت، كاردانه‌وه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ ووته‌كانی سه‌رۆك كۆمار و كوردانی ئێزیدی نیگه‌رانن.

پاش ئه‌وه‌ی (فوئاد مەعسووم) سەرۆک کۆماری عێراق لە ئوردون رایگەیاند” ئایینی ئێزدییەکان پاشماوەی ئایینی زەردەشتییە، قسەکەی سەرۆک کۆماری عێراق بەشێک لە کوردە ئێزدییەکانی نیگەران کرد، بەو پێیەی ئەوان لە سەردەمی ئیبراهیم خەلیلدا هەبوون زۆر کۆنترن لە زەردەشت.کوردە ئێزدییەکان مێژووی ئایینەکەیان بۆ دوو هەزار ساڵ پێش ئایینی زەردەشتی دەگێڕنەوە.

کوردانی ئێزدی نزیکەی یەک ملیۆن کەسن، 550 هەزار -یان لە باشووری کوردستان دەژین ، ساڵانە هەشت جەژن و 45 تەوافیان هەن.

Back to top button