زیا پترۆس: رێژهی تاوان و پێشێلكاری زیادی كردووه و پێویسته پێشی لێبگیرێت له كوردستان
خواكوڕك
سەرۆكی دەستەی مافی مرۆڤی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت” بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی هەفتانە و رۆژانە بەدەستمان گەیشتووە رێژەی تاوان و پێشێلكاری زیادی كردووە و پێویستە پێشی لێبگیرێت و كەمتر بكرێتەوە.
(زیا پترۆس) سەرۆكی دەستەی مافی مرۆڤی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند” بە پێی ئەو راپۆرتانەی هەفتانە و رۆژانە بەدەستمان گەیشتووە رێژەی تاوان و پێشێلكاری زیادی كردووە تەنها لە پارێزگای دهۆك هەزار 187 كەس دادگایی كراون، هەزار و 104 كەس سەرووی 18 ساڵین و 50 كەسیش منداڵن و هەروەها 33یان ئافرەتن.
سەرۆكی دەستەی مافی مرۆڤ گوتییش” ئەم رێژەیە بۆمان دەردەخات كە رێژەی تاوان و پێشێلكاری زیاد بووە، ئەم رێژە زۆر مەترسییە و پێویستە پێشی لێبگیرێت و كەمتر بكرێتەوە، دەبێت هەموو میكانیزمەكانی چۆنیەتی كەمكردنەوەی ئەو رێژەیە بگرینەبەر.
پترۆس ئهوهشی راگهیاند” پێشێلكاری و توندوتیژی بەرامبەر بە ئافرەت بەردەوامە و بەردەوام مافی ئافرەت پێشێل دەكرێت، ئەمەیش ئەوە دەگەیەنێت كە ئێمە ئێستا پێویستیمان بە رۆشنبیری زیاترە بۆ پاراستنی مافی ئافرەت، دەشبێت لە كۆمەڵگەی ئێمەدا زیاتر كولتووری رێزگرتن لە ئافرەت بچەسپێندرێت.