نوێنه‌ری ئۆباما بۆچی له هه‌ولێره

خواكوڕك
نێرده‌ی تایبه‌تی ئۆباما برێت ماكگۆڕك، ئه‌مرۆ شه‌ممه 13ی ئاب به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌خت و وا بڕیاره له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كوردستان كۆ ببێته‌وه.
ناوبراو له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، له تویتێكدا رایگه‌یاندووه: لە هەولێر لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و لەبارەی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی موسڵ گفتوگۆ دەکەن.
سه‌ردانی نوێنه‌ری سه‌رۆكی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌كاتێكدایه كه ئاماده‌كاری بۆ ئۆپه‌راسیۆنی گرتنه‌وه‌ی موسڵ و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م شاره له‌داهاتوودا ده‌كرێت.