كۆتینهۆ بهرشهلۆنهی قبوڵكردووه یان لیڤهرپۆلی پێ باشتره؟
خواكوڕك
كۆتینهۆی بەرازیلی و ئەستێرەی هێڵی پێشەوەی یانەی لیڤەرپوول وەڵامی بۆندەكەی یانەی بەرشلۆنەی دایەوە و مانەوەی خۆی لە سور پۆشهكان دووپات كردەوە، بهمهش سهرجهم دهنگۆكانی سهبارهت به رۆیشتنی بۆ بهرشه به درۆ خستهوه.
رۆژنامەی زەسەنی بەریتانی لێدوانی كۆتینهۆی بڵاوكردەوە كه رایگهیاندوه ” زۆرێك لە هاندەرانی وەرزشی باسی رۆیشتنم دەكەن بۆ یانەی بەرشلۆنە بەڵام من ئەوە بە درۆ دەخەمەوە، من پابەندم بە بۆندەكەم لەگەڵ یانەی لیڤەرپوول تا ساڵی (2022) بۆیە نامەوێت درێژە بەو باسە بدەم و من لە لیڤەرپوول دەمێنمەوە”.
ئەستێرە بەرازیلییەكە ئەوەشی گوتوه” ئێمە دەمانەوێت بەشداری لە یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بكەین و پێویست زۆر بەباشی خۆمان ئامادە بكەین و چێژ لەیارییەكانی چامپیۆنس لیگ وەربگرین”.
جێی باسە كۆتینهۆ لەم وەرزەی خولی نایابی ئینگلیزی لەسەرجەم پێشبركێیەكان توانی (14) گۆڵ تۆمار بكات ، (13) گۆڵ لە خولی ئینگلیزی و گۆڵێك لە جامی یەكێتی ئینگلتەرا”.