ئه‌مڕۆ په‌كه‌كه‌ كارێكی قیزه‌وه‌نی ئه‌نجامدا به‌ كووشتنی دوو لاوی كورد

خواكوڕك

پاش ئه‌وه‌ی دوو لاوی كورد له‌ ده‌ستی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ هه‌ڵدێن، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بن به‌ چه‌كدار و به‌زۆره‌ ملێ له‌ لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه‌ به‌كار نه‌هێندرێن، سه‌ر ئه‌نجام له‌ كاتی هه‌ڵهاتنیان له‌ لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه‌ ته‌قه‌یان لێده‌كرێت و ده‌بن به‌ قوربانی.

به‌ پێی زانیارییه‌ میدیاییه‌كانی ناوخۆی  سووریا، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 23/ 5/ 2017 كه‌ بڵاویان كردۆته‌وه‌” دوو لاوی دانیشتووى شارى حه‌سه‌كه‌، كه‌ له‌ده‌ست په‌كه‌كه‌ هه‌ڵاهاتوون و نه‌یان ویستووه‌ ببن به‌ چه‌كداری په‌كه‌كه‌ هه‌ڵاتوون، له‌كاتى په‌ڕینه‌وه‌یان بۆ سنووره‌كانى توركیا، له‌لایه‌ن هێزه‌كانى سه‌ر به‌ په‌كه‌كه‌وه‌ كوژران.

له‌ زانیارییه‌ میدیاییه‌كاندا ئه‌وه‌ش هاتووه‌” كه‌ ته‌رمى دوو لاوه‌كه‌ له‌ نزیك سنوورى توركیا به‌جێهێڵراون بۆ ئه‌وه‌ى دواتر پاسه‌وانى سنوورى توركیای پێ تاوانبار بكه‌ن.

میدیاكانى سووریا ئه‌وه‌شیان بلاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ هێزه‌كانى سه‌ر به‌ په‌كه‌كه‌ له‌ كوردستانى ڕۆژئاوا ، هه‌ڵمه‌تى ده‌ستگیركردنى گه‌نجانى ده‌ستپێكردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌ناچارى بیانكه‌نه‌ چه‌كدار، كه‌ تیایانیشدایه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ى عه‌ره‌بن.

Back to top button