دواین وردەكاری لەبارەی تەقینەوەی شاری مانچستەری بەریتانیا
خواكوڕك
پۆلیسی بەریتانیا رایدەگەێنێت، كە تاوانبارەكەی تەقینەوە خوێناویەكەی شاری مانچستەر كە ئەمرۆ 23ی 5ی 2017 لە ئاهەنگێك ئەنجامدرا، لەو شارە كوژراوە، چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئه‌و تویت و نووسینانه‌ی هه‌ژماره‌كانی داعش و لایه‌نگرانی ئه‌و رێكخراوه‌یان به فراوانی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه چه‌ند كاتژمێرێك پێش و پاش ته‌قینه‌وه‌كه‌ی هۆلی ئاهه‌نگه‌كانی “ئارینا” له شاری مانچیسته‌ر له‌سه‌ر هێرشه‌كه نووسیووبوویان”.
كاتژنێر 1:30 خوڵەكی بەرە بەیانی ئەمرۆ سێشەممە، لە شاری مانچستەری بەریتانیا لە کاتی بەڕێوەچوونی کۆنسێرتی هونەرمەند ئەریانا گراندی، گۆرانیبێژی ئەمریکی لە تەلاری مانچستەر ئەرینا لە شاری مانچستەر، تەقینەوەیەک روویدا و بەهۆیەوە 22 کەس کوژران و 59 کەسی دیکە بریندار بوون.
هه‌ژمارێك به ناوی “أويس” پێش ته‌قینه‌وه‌كه له چه‌ند تویتێكدا هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه‌و باسی ئه‌نجامدانی هێرشی دیكه له‌و وڵاته كردووه‌و گوتوویه‌تی” هه‌ڕه‌شه‌كانتان له بیرچوو، ئه‌وه تیرۆرێكی دادگه‌رانه‌یه، به‌ڵام تا ئێستا داعش به فه‌رمی به‌رپرسیارییه‌تی خۆی له‌و ته‌قینه‌وه‌یه رانه‌گه‌یاندووه‌و پۆلیسی بریتانیش هه‌ر هێنده‌ی گوتووه كه ئه‌نجامده‌ره‌كه كوژراوه”.