رۆژنامەیەكی ئەمریكی: ئێران لەهەوڵی لەبار بردنی دەوڵەتی كوردستاندایە
خواكوڕك
رۆژنامەی واشتنۆن تایمزی ئەمریكی لەزاری “ره‌یچڵ ئه‌ڤراهیم” راپۆرتێكی بڵاو كردۆتەوە، كە تێیدا، باس لەهەوڵەكانی ئێران دەكات بۆ تێكشاندنی هەوڵەكانی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان و دەلێت”ئێران له‌ڕیگه‌ی پشگیریكردنی ئه‌و هێزانه‌ی دژی بارزانین ده‌یه‌وێت هه‌وڵی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی له‌بار ببات و و پێیان وایه له‌ناو ئه‌و فشارانه‌ی ده‌یخاته سه‌ر به‌رێز بارزانی، ئیران یارمه‌تی په‌كه‌كه و گۆران ده‌دات دروستكردنی كێشه‌ی ناوخۆیی كاریگه‌رترین رێگه‌یه بۆ له‌ناوبردنی خه‌ونی ده‌وڵه‌تی كوردی”.
رۆژنامەكەی لە رووی مێژووی هاوكاری هێزەكان بۆ لەبار بردنی دەوڵەتی كوردستان لەنێوەخۆی هەرێمی كوردستان، باس له مێژووی هاوكارییه‌كانی ئێران بۆ یه‌كێتی و باس لە مەترسیداربوونی ئه‌و كۆمپانیا دڵنیاییانه كراوه کە له‌ژێر ده‌ستی یه‌كێتی دان و ئێران یارمه‌تییان ده‌دات، له به‌شیكی تری راپۆرته‌كەدا باس له بڕینی بوودجه‌ی كوردستان و به‌رده‌وامیی هەوڵەکانی ئێران بۆ قووڵتركردنه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی هه‌رێمی کوردستان کراوە کە لە درێژەدا به‌كارهێنانی په‌كه‌كه بۆ ئه‌و ئامانجه دژی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و هه‌ڕه‌شه‌كانی ڕه‌زا ئاڵتوون باس كراوه كه ده‌ڵێت هێرش ده‌كه‌ینه سه‌ر سه‌رچاوه دارایی و ئابوورییه‌كانی كوردستان”.
رۆژنامەی واشنتۆن تایمزی ئەمریكی باس لە دانانی حه‌شدی شه‌عبی له سنووری كوردستان هه‌ڕه‌شه‌ی ئێرانه بۆ سەر كوردستان و له به‌شێكی دکەی راپۆرته‌كه‌دا باس له ئازادكردنی 3001 ئیزدی و مه‌سیحی كراوه به بڕی 5 ملیۆن دۆلار و و ده‌ڵێت تاكه شوێنی ئارامه له عێراق بۆ پێكهاته‌كان”.
هەروەها رۆژنامە ئەمریكەكە باس لە بەڵانسی هێز دەكات لەناوچەكەدا و دەلێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پێكهاته‌ی عێراق سه‌لامه‌ت بن و باڵانس دژی ئێران هه‌بێت و ده‌وڵه‌تی كوردستان زه‌رووره، هه‌ر بۆیه ئێران له‌ڕێگه‌ی دەست و پەیوەندییەکانییەوە دژی ئه‌و ئامانجه‌یه”.