ڕۆژنامەنوسێکی ئەمریکی بەریتانیەکان توڕە دەکات

خواكوڕك 
دێڤید لافێت ڕۆژنامەنوسی ئەمریکی لە وتارێکدا بە تەنزەوە لەسەر ڕوداوەکەی شاری مانجستەر دەنوسێت دەڵێت پێ دەچێت ئەوانەی لە ئاهەنگەکە بەرکەوتون هۆکارەکەی دەنگە ناخۆشەکەی ئاریانا گراندی بێت نەک کردەوەی تیرۆریستی،چونکە من جارێک چومە کۆنسێرتی ناوبراو وەخت بوو بمرم بەهۆی دەنگە ناخۆشەکەیەوە.
دوای ئەو بابەتە زۆربەی ڕۆژنامەنوسان و چالاکانی بوارەکانی کۆمەڵگای شارستانی لە وڵاتی بەریتانیا ڕەخنەی توندیان لەو ڕۆژنامەنوسە ئەمریکیە گرت. دواتر دەیڤید بۆ هێورکردنەوەی دڵی بەریتانیەکان پەشیمانی خۆی لەو نوسینە دەربڕی و داوای لێبوردنی لە هاوڵاتیانی وڵاتی بەریتانیا کرد.

س:عربی21

Back to top button