داعش تەقینەوەكەی شاری مانچستەری گرتە ئەستۆی خۆی

خواكوڕك 

لە بەیاننامەیەكدا داعش تەقینەوەی شاری مانچستەری بەریتانیای خستە ئەستۆی خۆی و دەلێت لەرێگای بۆمبی چێندراوەوە ئەنجامدراوە، كە بەو هۆیەوە، دەیان كەس كوژراوە برینداری لێكەوتۆتەوە و پۆلیسی شاری مانچستەر دەلێت تاونبارەكە لەهۆڵەكەدا كوژراوە”.

كاتژمێر 1:30 خوڵەكەی بەرەبەیانی، لە هۆڵی ئاهه‌نگگێڕان ئارینا له‌ شاری مانچیسته‌ر له‌ رۆژئاوای بریتانیا تەقینەوەیەك ئەنجامدرا، بەهۆیەوە كوژراو برینداری لێكەوتەوە، سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا دەلێت لەرێگای پشتێنی بۆمرێژكراو، تەقینەوەكە ئەنجامدراوە، بەڵام داعش لە بەیاننامەكەی دا دەلێت لەرێگای بۆمبی چێنراوەوە ئەنجام دراوە”.

پێشتر لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان” لایانگرانی داعش ئاهەنگی ئەنجامدانی تەقینەوەكەی شاری مانچستەری ئەنجامدا و داوای بەردەوامیان دەكرد، بەهۆیەوە 22 کەس گیانیان لەدەستدا، پۆلیس لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە دەستپێکردووە و سەرۆکوەزیرانیش رایگەیاندووە” بەریتانیا بەهەموو شێوەیەک تیرۆر رەتدەکاتەوە”.

 

Back to top button