یەكەم رۆژی رەمەزانی ئەگەر زۆر بكەوێتە رۆژی شەممە
خواكوڕك
میدیا فەرمیەكانی سعودیە لە بارەی دادگای باڵای سعودیە، دەلێت دادگا داوای لە موسڵمانانی وڵاتەكەی كردووە، ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە،بەپێی ساڵنامەی ئوملقورا چاودێری دەرکەوتنی مانگی رەمەزان بکەن، ئەگەر مانگیش نەبینرا، ئەوا ئێوارەی رۆژی هەینی و بەپێی هەمان ساڵنامە چاودێری دەرکەوتنی مانگ بکەن.
لەو باریەوە، گوتەبێژی وەزارەتی ئاوقاف و كاروباری ئاینی ، نەبەز ئیسماعیل بە رووداوی گوتووە، لەگەڵ وەزارەتی ئەوقافی سعودیە و عێراق لە پەیوەندیدان بۆ دیاریكردنی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان و گوتی “ئەگەر ی زۆرە رۆژی شەممە 27-5-2017 یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان بێت”.
هەروەها میدیاكانی سعودیا ئەوەشیان بڵاو كردۆتەوە، كە دادگا داوای لە هاوڵاتیان كردووە بەچاوی خۆیان لەرێگەی دووربینەوە، مانگ ببینی نزیكترین دادگا ئاگادار بكاتەوە، لەو وڵاتەدا، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقافیش دەلێت، قسە لەسەر ئەوەش هەیە رۆژی هەینی یەكەم رۆژی رەمەزان بێت و دەڵێت “ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە یەكلایی دەكەینەوە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان هەینی دەبێت یان شەممە”.