حاكم قادر رەتی كردەوە كە گوتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بێت

خواكوڕك
لە روونكردنەوەیەكدا كە ئەمرۆ 23ی 5ی 2017 نووسینگەی حاكم قادر بڵاوی كردۆتەوە، بە مەبەستی بەرچاوڕوونی و ئاسانكاری زیاتر بۆ بەدەستهێنانی ڕوونكردنەوەو پەیامو سەردێڕەكانی سیاسەتی یەكێتی نیشتمانیو پەیامو ڕاوبۆچوونو بڕیاروبەیاننامە فەرمییەكان” بەوئومێدەی لەداهاتوودا لەسەر ڕاستە ڕێیەكان هەواڵەكانتان داڕێژنو وەرگری گەلی كوردستان بەپلەی یەكەم لێیان سودمەندبێت پێتانی ڕادەگەیەنین حاكم قادر حەمەجان ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی “ی.ن.ك”، قسەكەری فەرمی “ی.ن.ك” نییە”.
وەك لە بەیاننامەكەی نووسینگەی حاكم قادر دەشلێت” بەر لەئێستا گەر ئەو پۆستە لەلایەن هەردەزگایەكی ڕاگەیاندنەوە بەهەڵە خرابێتە پاڵ ناوی ئەو بەڕێزەوە, ئەوە لەڕێی ئەم پەیامەمانەوە بۆ سەرجەم كەناڵو دەزگاكانی ڕاگەیاندنی ڕووندەكەینەوە, كە هەڤاڵ “حاكم قادر حەمەجان” تەنیا ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی “یەكێتی نیشتمانی كوردستانە”.
پێشتر ئەوە لەمیدیاكان بڵاو كرایەو كە گوتەبێژی فەرمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ” حاكم قادر حەمەجان”ە ئەمەش لەزاری سەعد ئەحمەد پیرە شتراستكرایەوە، بەڵام لەئێستادا نووسینگەی ناوبراو رەتی دەكاتەوە”.