لەسەر گۆڕی نەوشێروان مستەفا تاجەگوڵی نێچیرڤان بارزانیان لابرد

خواكوڕك 

دوێنی 22ی 5ی 2017 نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و سەركوەزیرانی كوردستان، بە یاوەری شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان، سەردانی گردی زەرگەتە لە شاری سلێمانیان كردوو، بەشداریان لە مەراسیمی كوچی دوای نەوشێروان مستەفا كرد، لەوێش تاجە گولینەیەكیان لەسەر گۆڕی نەوشێروان مستەفا دانا بە رێورسمێك، لەوێدا نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند هیوادارین لەمەو بەدوا لاپەرەیەكی نوێ لەنێوان گۆڕان و پارتی دروست ببێــت كە بەرپرسانی باڵای گۆڕان لەوێدا ئامادە بوون”.

پاش دانانی تاجەگوڵینە لەسەر گۆڕەكەی نەوشێروان مستەفا، ئەمرۆ 23ی 5ی 2017 كۆمەڵێك كەس كە وا پێدەچێت هەڵسوراوی گۆڕان بن، لەسەر گۆڕی كۆچ كردوو نەوشێروان مستەفا، تاجەگوڵینەكەی نێچیرڤان بارزانیان لەسەر گۆڕی نەوشێروان مستەفا لادا، لە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت كە باس لەوە دەكەن كە تاجەگوڵینەكەی نێچیرڤان بارزانی فڕی بدەن”.

ئەمە لەكاتێكدایە كە پێشتر لەمەراسیمی ناشتنی نەوشێروان مستەفادا سوكایەتی بەچەندین سەركردەی یەكێتی و یەكگرتووی ئیسلامی كرا، پاشان بزووتنەوەی گۆڕان داوای لێبوردنی لە سەركردەی ئەو دوو حزبە كرد”.

Back to top button