كەسێكی نزیك لەنەوشێروان مستەفا: گرینگ نیە سەرۆكی پەلەمان یوسف محەمەد بێت گرینگ كارا كردنەوەیەتی

خواكوڕك 

هەڵسوراوێكی دیاری بزووتنەوەی گۆڕان، گرینگ نیە یوسف محەمەد سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بێت گرینگ كارا كردنەوەی پەرلەمانی كوردستان و بریاردانی ریفراندۆمە لەپەرلەمانی كوردستانە كە بەشێوەیەكی سیستەماتیك بێت، دەلێت دەبێت پەیوەندی پارتی و گۆڕان چاكبكرێتەوە”.

مام رۆستەم هەڵسوراوی دیاری گۆڕان و كەسێكی نزیك لە نەوشێروان مستەفا، دەلێت”کۆچی دوایی کاک نەوشیروان کۆستێکی گەورەیە و شوێنەکەی وا بەئاسانی پڕ نابێتەوە، چونکە کەسێکی کاریزما بوو، بەڵام گرنگ ئەوەیە ئێمە لەسەر پەیام و رێبازەکەی ئەو بەردەوام بین، ئەوەی ئەو ساڵانێکە ھەوڵی بۆ دەدا ئێمە کاری بۆ بکەین و لەسەر رێگاکەی بەردەوام بین هەروها دەشلێـ”من شەش جار بریندار بووم، لەدوای ساڵی ١٩٦٨وە پێشمەرگە بووم لە شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی نوێ و تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت بەردەوامین، بۆ ئەوە خەباتمان کردووە مافی میللەتەکەمان بەدەست بھێین و سەربەخۆ بین، باوەڕ ناکەم کەس نەبێت خەون بە سەربەخۆیی کوردستان نەبینێت، کاتێک شەش جار بریندار بووم خۆ قاچاخچییەتیم نەکردووە، بۆ ئەوەم کردووە میللەتەکەم سەربەخۆ بێت.

مام رۆستەم لەبارەی عەقلیەتی بەغدا دەشلێ” ئێمە حەقمان بە عەقڵیەتی بەغداوە چییە، گرنگ عەقڵیەتی کوردە کە چۆن ئیش دەکات، گرنگ ئەوەیە ھەموومان ئیش بۆ کورد بکەین، خۆ ئێمە ئیش بۆ بەغدا ناکەین، خودای دەکرد بەغدا تەفروتونا دەبوو، گرنگ ئێمە مافی خۆمان بەدەست بھێنین، عەقڵیەتی بەغدا و دراوسێکانمان ھەمان عەقڵیەتی سەردەمی رێککەوتننامەی جەزائیرە و ھەروەکو خۆیان ماون، هەروەها دەشلێـ”بەغدا عەقڵیەتێکی مەرکەزیی ھەیە و عێراق و تورکیا و ئێرانیش پێیان خۆش نییە دوو کورد رێک بکەون و مافی خۆیان بەدەست بھێنن، بۆیە دەبێ حزبەکانی کوردستان ناوماڵی خۆیان رێک بخەنەوە و ململانێکان بخەینەوە ئەو لاوە و دوژمنایەتیمان بخەینە ژێر بەردێکەوە، تا مافی رەوای گەلەکەمان بەدەست دەھێنین.

لەبارەی هێنانی حشدی شەعبی و ئەنجامدانی ریفراندۆم ئەو هەڵسوراوەی گۆڕان دەشلێ” ھەر کەس و لایەنێک ئەو ھێزانەی حەشدی شەعبیی ھێنابێت بۆ ناوچە کوردستانییەکان، کارێکی ھەڵە و خراپی کردووە و شتێکی باش و گونجاو نییە، هەورها گوتیشی” ئیمانم بە ماددەی ١٤٠ نییە و ئەو ناوچانە کوردستانین و پێویستی بە ریفراندۆم نییە، بەڵام دەبێت ناوچە کوردستانییەکان بەشدار بن لەو ریفراندۆمەی کە لەداھاتوودا دەکرێت بۆ دیارکردنی چارنووسی گەلی کوردستان، ئەگەر ئەو ناوچانە بەشداریی ئەو ریفراندۆمە نەکەن کەواتە بەیەکجاری ئەو ناوچانە لە کوردستان دادەبڕێن.

لەبارەی كێشەكانی گۆڕان و پارتی ئەو كەسە نزیكەی نەوشێروان مستەفا كە ئێستا هەڵسوراوێكی دیاری گۆڕانە دەشلێـ” گۆڕان ٢٤ کورسیی ھەیە لە پەرلەمان و حزبێکی خاوەن جەماوەرە، ناکرێت پارتی وا مامەڵەی لەگەڵدا بکات، بۆیە دەبێـت دۆخەکە ئاسایی بکرێتەوە و پەرلەمان کارا بکرێتەوە و کێشەکان چارەسەر بکرێن، چونکە ئەوەی بەرژەوەندیی میللەتی بوێت، دەبێت لەگەڵ رێککەوتن و پێکەوەبووندا بێت.

هەر لەبارەی كاراكردنەوەی پەرلەمان مام رۆستەم دەشلێـ” دەبێت پەرلەمان کارا بکرێتەوە و لە پەرلەمان بڕیاری بۆ دەربکرێت، کاتێک ریفراندۆم دەکرێت جەماوەری گۆڕان بە (بەڵێ) دەنگ بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەدات، بەڵام بەو مەرجەی بڕیاری ریفراندۆم بە سیستەم بکرێت و لە پەرلەمانەوە بڕیاری بۆ بدرێت و ئیشەکە تەنیا ھی یەک حزب نەبێت، مەرج نییە سەرۆکی پەرلەمان دکتۆر یوسف بێت یان کەسێکی تر، گرنگ ئەوەیە پەرلەمان کارا بکرێتەوە و بڕیارەکان لە پەرلەمان بدرێت، ئەوکات ھەر بڕیارێک لە پەرلەمان بدرێت ھەموومان پێیەوە پابەند بین.

Back to top button