ئالان تۆرین : كورد له‌سه‌ر ڕێگایه‌كى هه‌قه‌و من له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆى كوردستان‌م
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2017/05/2533465436547646.jpg)
خواكوڕك
له دڕیژه‌ى چالاكییه‌كانى سێیه‌مین كۆنفرانسى نێوده‌وڵه‌تى پلاتفۆڕمى دابڕان له شارى سلێمانى له گراند میلینۆم ئه‌مرۆ 23ى ئایارى 2017 كاتژمیر (3) پاشنیوه‌ڕۆ پانێڵیك بۆ (ئالان تورین ) بیرمه‌ندو زاناى كۆمه‌ڵناسى فه‌ره‌نسى ڕیكخرا .
له میانى پانێڵه‌كه‌دا بیرمه‌ندو زاناى كۆمه‌ڵناسى فه‌ڕه‌نسى ( ئالان تورین ) تیشكى خسته سه‌ر شۆڕشه‌كانى 16و17و 18و 19 شۆڕشى رۆشنگه‌رى و پێكهێنانى حكومه‌ته‌كان و ئاوڕێكى له شۆرشى به‌ریتانیاو سه‌ربه‌خۆى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا له ساڵى 1776 و شۆرشى فه‌ره‌نساى ساڵى 1789 كرد ، پاشان تیشكى خسته‌سه‌ر قۆناغێكى مێژووى جه‌نگى نێوخۆیی یه‌كیتى سۆڤیت و داخستنى په‌رله‌مان له سالى 1917 دواجاریش یه‌كیتى سۆڤیه‌ت ده‌كه‌ویته جه‌نگیكه‌وه له‌گه‌ڵ نازیزم ، به‌لام هه‌ڵویستى نیشتیمان په‌روه‌رى بیرمه‌ندو زاناكان و ئه‌دیبان وله جیگه‌ى خۆیدایه‌و ته‌بایی و یه‌كریزى نیو مالى سۆڤیه‌تیه‌كان ده‌پاریزن و هه‌موان دژى نازییه‌كان ده‌جه‌نگن .
ده‌رباره‌ى كورد و سه‌ربه‌خۆى كوردستان بیرمه‌ندو زاناى كۆمه‌ڵناسى فه‌ره‌نسى ( ئالان تورین ) له كۆنفرانسى نێوده‌وله‌تى پلاتفۆڕمى دابڕان دا ده‌ڵێت ” كورد له‌سه‌ر ڕێگایه‌كى هه‌قه‌و من له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆى كوردستان‌م و دڵنیام ئێوه ده‌بنه ده‌وڵه‌تێكى دیموكرات و مۆدێرن و ئێستا كورد له ژێر زه‌ڕه‌بینى جیهاندایه و ته‌ماشاتان ده‌كه‌ن ، له برى كۆكردنه‌وه‌ى تواناكانتان بۆ باڵه‌خانه‌و بیناى به‌رز ،پێویسته تواناكانتان كۆبكرێته‌وه بۆ به‌رهه‌مهێنانى دیموكراسى و ڕێزگرتن له مرۆڤ “.