هه‌وڵه‌كانى یه‌كێتى بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ى گۆڕان فه‌شه‌ل دێنێت

خواكوڕك 
چه‌ند كاتژمێرێك دواى كۆچى (نه‌وشیروان مسته‌فا ) ڕێكخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆران ، هێشتا ته‌رمه‌كه‌ى ڕێكخه‌رى كۆچكردوو نه‌نێژرابوو یه‌كێتى به‌ دروشمى ( یه‌كگرتنه‌وه‌ى هه‌ردوولامان رۆحى كاكه‌نه‌وه‌و شاد و دڵى مام ئاسوده‌ ده‌بێت ) به‌ فه‌رمى داواى (یه‌كگرتنه‌وه‌ى) خسته‌ به‌رده‌م بزوتنه‌وه‌ى كۆڕان .
خواكورك له‌ زارى سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌كانه‌وه‌ زانیویه‌تى هه‌وڵه‌كانى یه‌كێتى بۆ یه‌كگرتن له‌گه‌ڵ گۆڕان جددین و ده‌یه‌وێت گۆران هه‌نگاو بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ بنێت ، له‌ چوار چێوه‌ى هه‌وڵه‌كانى یه‌كێتیدا كه‌سایه‌تییه‌ك سه‌ردانى بزوتنه‌وه‌ى گۆرانیش كردووه‌ ، به‌ڵام به‌رپرسانى گۆڕان دژى ئه‌و هه‌وڵه‌ وه‌ستاونه‌ته‌وه‌و به‌ توندى وه‌ڵامی یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تیانه‌یان داوه‌ته‌وه‌ كه‌ یه‌كێتى ڕایسپاردبوون .

 

Back to top button