بەرێوەبەری ھەواڵگری ئەمریكا پرۆسەی سەربەخۆیی كوردستان تەنھا لەسەر دیاریكردنی كاتی ماوە

خواكوڕك

یەكێك لە دیارترین و كاریگەرترین فەرماندە سەربازییەكانی نێو پێنتاگۆن كە ھاوكات بەرێوەبەری دەزگای ھەوالگری سەربازی سوپای ئەمریكایە ، جێنڕاڵ “ڤینسنت ستیوارد” رۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند پرۆسەی سەربەخۆیی ھەرێمی كوردستان و ئەنجامدانی ڕێفراندۆم و دیاریكردنی چارەنوسی ئەو گەلە تەنھا دەستنیشان كردنی كاتەكەی ماوە .

ئەم ھەڵوێست و لێدوانانەش لە كاتێكدایە كە مەسرور بارزانی ڕاوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی كوردستان لە سەردانێكی فەرمی گرنگ دایە بو ئەمەریكا بە مەبەستی ئەنجامدانی كۆمەڵێك دیدار و چالاكی دیپلوماسی و ستراتیژی لەگەڵ حكومەتی ئەمریكا و ئەو ناوەند و دامودەزگایانەی كە ڕۆڵیان لە دروستكردنی بڕیار ھەیە لە ئەمەریكا ..

لای بەشێكی زۆری ناوەندە جیھانیە ستراتیژییەكان ئاشكرایە كە ھەرێمی كوردستان خەرێكی ئامادەكارییە بۆ ئەنجامدانی پرسی ڕێفراندۆم بۆ ئەم مەبەستەش رێكخراوی سامپڵ بۆ پەرەپێدانی سیاسەتی گەنجان ڕاپرسیەكی ئەنجامداوە كە تێدا ئاماژەی داوە بە :-
٧٤/. بەشداربوان دەنگی بەڵییان داوە
١٠/. بەشداربوان بە نەخێر

Back to top button