په‌یامێك له‌ سەرۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌

خواكوڕك

دوێنێ سێ شەممە، لە پەیامێکدا سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، ئیدانەی تەقینەوە تیرۆرستییەکەی شەوی ڕابردووی شاری مانچستەری بەریتانیا و سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیان و گەل و حکوومەتی بەریتانیا کرد.

 

 

دةقى په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:-

بە توندی ئیدانەی ئەو ھێرشە تیرۆرستییە دەکەم کە شەوی ڕابردوو کۆنسێرتێکی ھونەری لە شاری مانچستەری بەریتانیا کردە ئامانج و تیایدا ژمارەیەک لە ھاووڵاتیانی سڤیل گیانیان لەدەست دا و بریندار بوون. سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری قوربانیان و گەل و حکوومەتی بەریتانیا دەکەم، پشتیوان و ھاوخەمیانم، ھیوای زووچاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازم.

دووبارەبوونەوەی کارە تیرۆرستییەکان لە شار و ناوچە جیاکانی جیھان، دووپاتی پێویستیی کاردانەوەیەکی بەھێزتر دژی تیرۆر و تیرۆرستان و کارکردنێکی فراوانتر لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بۆ نەھێشتنی بیری توندڕەوی و تیرۆر دەکات.

ھیوادارم جارێکی دیکە بەریتانیا و جیھانیش تاوانی لەم شێوەیە نەبینن.

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان
23/5/2017

 

Back to top button