هێزێكی حه‌شدی شه‌عبی له دووزخورماتوو كشانه‌وه و ئه‌گه‌رى دووباره شه‌ری كورد و توركمانی شیعه له ئارادایه
خواكوڕك
هێزێكی حه‌شدی شه‌عبی كه سه‌ر به مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای شیعه‌كان بوو له عێراق پاش ڕه‌وانه‌كردنیان له ساڵی رابردوو بۆ دامركاندنه‌وه‌ی هێرش و شه‌ڕ و ئاژاوه له نێو شاری دووزخورماتوو له نێوان پێكهاته‌كان، له ئێستادا له قه‌زای دووز كشانه‌وه.
(موحەمەد فایەق) بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی دووزخورماتوو رایگەیاند: ئەو هێزەی سەربە مەرجەعیەت ڕۆڵێكی باشی هەبوو لە هێوركردنەوەی دۆخی دووزخورماتوو، وە رێگرتن لە سەرهەڵدانەوەی شەڕ لە نێوان كورد‌و توركمانی شیعەدا، به‌ڵام كشانەوەی هێزەكە دیسانەوە مەترسی سەرهەڵدانەوەی گرژی دروستكردووە.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باس بێت” كشانەوەی هێزەكەی سەربە مەرجەعیەتی شیعەكانی عێراق، لە كاتێكدایە شەڕی موسڵ لە كۆتایی نزیكبۆتەوەو چاودێرانیش مەترسی سەرهەڵدانێكی شەڕێكی نوێ لە نێوان كورد‌و شیعەدا دەخەنەڕوو، لەسەر هەوڵدانی ئەو دوو هێزە بۆ باڵادەست بوون بەسەر ناوچە جێناكۆكەكاندا.
(عەلی حوسێنی) وتەبێژی حەشدی شەعبی لە بارەی كشانەوەی هێزە تایبەتیەكەی سەربە مەرجەعیەتەوە، رایگه‌یاندوه” هەوڵ دەدەین لایەنە پەیوەندیدارەكان ڕازی بكەین تاكو جارێكی تر ئەو هێزە بۆ دووزخورماتوو بگێڕنەوە.