دادگای سعودی بڕیاری یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی دا

خواكوڕك

به‌ مه‌به‌ستی راگه‌یاندنی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، دادگای باڵای سعودی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریدەکات و رایدەگەیەنێت” رۆژی هەینی یان شەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.

دادگا ئاماژەی بەوە کردووە” ئێوارەی پێنجشەممە 29ی مانگی شەعبان چاودێری دەركەوتنی مانگ دەكات و داوا لە هەر لایەنێك دەكات كە لە ڕێگای تێلێسكۆبەوە یاخوود بینینی ئاسایی مانگ ببینن نزیكترین دادگا لە خۆیانەوە ئاگادار بكەنەوە.

گوتەبێژی دادگا ڕایگەیاند “دادگای باڵای شانشینی سعودییە هەموو موسوڵمانان ئاگادار دەكاتەوە كە لە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە كە دەكاتە 29ی مانگی شەعبانی ساڵی 1438ی كۆچی بە پێی ڕۆژمێری ئوم قورا چاودێری دەركەوتنی مانگ بكەن وە گەر نەبینرێت ڕۆژی هەینی بە سێیەمین ڕۆژی مانگی شەعبان دادەنرێت”.

Back to top button