پێش ئه‌وه‌ی بگاته‌ سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر پێنج كیلۆ تلیاك گیرا

خواكوڕك

ئاسایشی سلێمانی به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئاسایشی دوكان، ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر پێنج كیلۆ تلیاك، كه‌ بڕیار بووه‌ بۆ شاری سلێمانی بهێندرێت.

عەمید (جەلال ئەمین بەگ) بەڕێوەبەری بەرێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەكان لە ئاسایشی سلێمانی به‌ رۆژنامه‌ونوسانی راگه‌یاند: بە هەماهەنگی ئاسایشی دوكان توانیویانە دەستبەسەر پێنج كیلۆ تلیاكدا بگرن كە بڕیاربووە بەرەو سلێمانی بهێندرێت.

به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان ئه‌وه‌شی گوت” لە سەرەتای ئەمساڵەوە (84) كەس بەتۆمەتی بازرگانیكردن و بەكارهێنانی مادە هۆشبەرەكان دەستگیركراون، دووپاتیشی كردۆتەوە، كە بەپێی ئەو ئامارانەی تۆماركراون ساڵانە مەترسی مادەهۆشبەرەكان روولە زیادبوون دەكات.

له‌ به‌شیكی تری گوته‌كانیدا، ناوبراو ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه‌”  پێكهێنانی لێژنەی باڵای نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكانی بەسەرپەرشتی وەزیری تەندروستی هەرێم راگەیاند، كە ئەوەش هاوكار دەبێت بە ئاراستەی كەمكرنەوەو كۆنترۆڵكردنی زیاتری مەترسی مادە هۆشبەراكان لە هەرێمی كوردستان.

Back to top button