ئه‌كته‌رێكی به‌ناوبانگ كۆچی دوایی كرد
خواكوڕك
ئه‌كته‌رى به‌ناوبانگى بریتانى (ڕۆگر مۆری) كه به ڕۆڵه به‌ناوبانگه‌كه‌ى له جه‌یمس بۆنددا ناسراوه له ته‌مه‌نى 89 ساڵیدا كۆچى دوایى كرد.
خانه‌واده‌ی ه‌كته‌ری به‌ناوبانگ (مۆرى) له تویتێكدا له تویته‌ره‌وه ڕایانگه‌یاندوه” كه دواى ماوه‌یه‌كى كه‌م له توشبوونى به نه‌خۆشى شێرپه‌نجه مۆرى له سویسرا گیانى له‌ده‌ستدا و له‌سه‌ر داواى خۆى مه‌راسیمى پرسه‌كه‌ى له مۆناكۆ ئه‌نجامده‌درێت.
منداڵه‌كانى مۆرى له تویته‌كه‌یاندا ده‌نووسن” سوپاسى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌كه‌ین كه له ڕۆژانى كۆتایى ژیانى مۆریدا له‌گه‌ڵیدا بوون و خۆشه‌ویستییه‌كى زۆریان پێشكه‌شكردووه.
مۆرى جگه له به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانى و كارى نواندنى بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر بۆ یونیسێف كارى كردووه و خزمه‌ت و چالاكییه‌كانى له‌وێ به گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وتى ژیانى داناوه.