عه‌بادی هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات

خواكوڕك

سەرۆك وەزیرانی عێراق له‌ میانه‌ی كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ به‌غدای پایته‌خت رایگه‌یاند” هێزە ئەمنییەكان توانای رووبەڕووبوونەوەی هەموو ئەوانەیان هەیە كە هەڕەشە لە ئاسایشی ناوخۆی وڵات دەكەن و هەر كەسێك هەوڵ بدات مەزهەبگەرایی وەك هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی هاووڵاتییان بەكاربهێنێت ئەوە لە دەرەوەی یاسا هەژمار دەكرێت.

(حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیرانی عێراق لەكۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند” هێزە ئەمنییەكان عێراق بە درێژایی ساڵانی رابردوو، لە دژی تیرۆر شەڕیان كردووە و شارەزاییەكی باشیان لەو بوارە پەیدا كردووە، بۆیە ئێستا توانای رووبەڕووبوونەوەی هەر گرووپێكی چەكدارییان هەیە كە هەوڵ بدەن هەڕەشە لەسەر ئاسایشی هاووڵاتییان و وڵات دروست بكەن”.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه‌”كه‌ ئەو لایەنە كێیە كە رێگەی مۆڵەتی چەك هەڵگرتنی داوە؟ جەخت دەكەینەوە كە پێویستە چەك تەنها لەدەست هێزە ئەمنییەكاندا بێت و هەر كەسێك هەوڵ بدات مەزهەبگەرایی وەك هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی هاووڵاتییان و وڵات بەكار بهێنێت ئەوە لە دەرەوەی یاسا هەژمار دەكرێت و لێپرسینەوەشیان لەگەڵدا دەكەین”.

Back to top button