نووسەرێكی دیاری سلێمانی: هەنگاوەكانی سەرۆك بارزانی ورد و پراكتیكین بۆ سەربەخۆی كوردستان
خواكوڕك
نووسەری و رەخنەگر لە بواری ئیسلامی سیاسی سۆران سێوەكانی لەبارەی هەنگاوەكانی بارزانی بۆ سەربەخۆی كوردستان دەلێت”سه‌رۆك بارزانی زۆر به وردی و كرده‌نی هه‌نگاوه ده‌نێت بۆ ڕاپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، دڵنیایشم هه‌نگاوه‌كانی به‌رهه‌می زۆر باشی ده‌بێت بۆ پاشەڕۆژی كوردستان.”
هەروەها سێوەكانی ئەوەشی بۆ ماڵپەری فەرمی پارتی ئاشكرا كردووە”هه‌نگاوه دیپلۆماسییه‌كانی سه‌رۆك له جێگه‌ی خۆی بووه بۆ پاشەڕۆژی هه‌رێمی كوردستان، زۆر پێویسته پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌رمان له ئاستێكی باش‌دا بێت. كه له ئێستادا سه‌رۆك بارزانی توانیویه‌تی هه‌نگاوی باش له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێی و ده‌وروبه‌ر بنێت بۆ پێشخستنی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌وڵه‌تان، هاوشێوه‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوا، بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان زۆر گرینگه.”
شایانی باسە مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ماوەی چەند رۆژێكە بەسەردانێكی فەرمی گەیشتە وڵاتی ئوردن و لەگەڵ شا عەبدولڵا كۆبووە، پاشان بەشداری كرد لە كۆڕبەندی ئابووری دەریای مردوو، لەوێش چەندین دیدار ئەنجامدا”.