نهێنیەك لەبارەی نەوشێروان مستەفا ئاشكرا دەبێت

خواكوڕك
بەگوێرەی زانیاریەكان، نەوشێروان مستەفا لەپاش سەردانەكه‌ی فواد حسین كەوتۆتە دۆخێكەوە بەئاشكرا بە بەرپرسانی حزبەكەی گوتووە، كە ئێمە لەپاش سەردانی فواد حسێن هەر هەنگاوێك بەئاراستەی دژایەتی دانووستاندن بنێین لایانەكان هیچیان لەگەڵ ئێمە وەك هاوپەیمان نامێنەوە. ئەگەری هەیە هاوپەیمانی دروست بكرێت بێ ئێمەش لەگەڵ پارتی بۆ چاك كردنی دۆخەكە، بۆیە ناتوانین پاشەكشە بكەین.
سەرچاوەیەكی ئاگادار دەڵێت، پاش ئەوەی فواد حسێن سەردانی لایانەكانی كردووە، لەگەڵ نەوشێروان مستەفا كۆبۆتەوە. نەوشێروان مستەفا كەوتۆتە بەردەم دۆخێك ناتوانێت پاشەكشە بكات، بۆیە لەرێگای راگەیاندنەوە دەیەوێت شكەست بە دانووستاندنەكان بهێنێت. وتارەكەی بەرپرسی میدیای گۆڕانیش بەهەمان ئامانج بووە، و لەلایان خودی نەوشێروان مستەفاوە ئاراستە كراوە.
سەرچاوە ئاگادارەكە دەشڵێت، نەوشێروان مستەفا زۆر بێزارە لە سەردانەكانی فواد حسین بۆ لای لایانەكان. چونكە نایەوێت دۆخی قەیراناوی كوردستان چاك بكرێت، دەیەوێت بەم شێوەیە بەردەوام بێت.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایە، نەوشێروان مستەفا لەپاش سەردانەكەی فواد حسین كەوتۆتە بەردەم دوو رێگا، یان ئەوەتا دانووستاندنەكان رەد بكاتەوە، یان ئەوەتا بچێتە دانووستاندن و دۆخەكە ئاسایی بكاتەوە. چونكە لەهەردوو قۆناغەكە، رێگاكەی نەوشێروان مستەفا زەرەرمەند دەبێت، ئەگەر دانووستاندنەكە رەد بكاتەوە، ئەوكات پارتی بەروونی بەلایانەكان دەڵێت كە نەوشێروان مستەفا ئامادەیی تێدا نیە دۆخی كوردستان چاك بكاتەوە. ئەوكاتە لایانەكان بڕیاری یەكلاكەرەوە دەسەپێنن. رێگای دووەمیش ئەگەر دۆخی قەیرانی سیاسی چاك بكات، دۆخی قەیرانی دارای هەر دەمێنێتەوە. چونكە ئەوە لەئیرادەی كوردستان و حزبی سیاسی نیە، ئەوكاتەش هەموو هەوڵە راگەیاندراوەكانی ئەو حزبە لەماوەی رابردوو كە بانگەشەی ئەوەیان دەكرد دۆخی قەیرانی دارای دروستكەرەكەی پارتیە، دەشكێتەوە بەسەر خۆیان و ئەوكاتەش زیانمەند دەبن. بۆیە نەوشێروان لەرێگا پەرلەمانتار و میدیاكانی هەڵمەتی تێكشكاندنی دانووستاندنەكان دەدات.

Back to top button