لێژنەی نووسینەوەی دەستوور ئیتر دەبێت دەستوور بۆ دەوڵەتی كوردستان بنووسینەوە

خواكوڕك

پاش كێشەكانی نێوان لایانە سیاسیەكانی كوردستان، كارەكانی لێژنەی نووسینەوەی دەستووری كوردستان راگیرا، لەئێستادا تەنها دەروازەی یەكەمی دەستووری كوردستان تەواو كراوە، بەڵام ئەندامێكی لێژنەی نووسینەوەی دەستوور دەلێـ لەئێستادا كارەكانی راوەستاون، بەڵام ئەگەر دەستیش پێ بكرێتەوە، ئەوە بێ شك نووسینەوەی دەستوور لە كوردستاندا بۆ هەرێمی فیدرالی نابێت، لەسەر بنەمای ئامادەكاریەكان بۆ سەربەخۆی كوردستان بۆ دەوڵەتی كوردستان دەنووسرێتەوە”.

لەو باریەوە، خەلیل ئیبراهیم ئەندامی لێژنەی نووسینەوەی دەستووری كوردستان، دەشلێـ” لەئێستادا ئامادەكاریەكانی بۆ راگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستانە، بۆیە ئەگەر لێژنەی دەستووری كوردستانیش بنووسرێتەوە، ئەوە بێ شك بۆ هەرێمی كوردستان نانوسرێتەوە، بەڵكو بۆ دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستانە”.

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە، لێژنەی نووسینەوەی دەستووری كوردستان، لەسەر بنەمای واقیعی پێش كێشەكانی نێوان لایانەكانی سیاسی بوو، كە لەوكاتە سنوری كوردستان وەك ئێستا دیاری كراو نیە كە پێشمەرگە بەخوێنی خۆی ئازادی كردووە، بۆیە ئەو بەشەشی كە نووسراوەتەوە لە دەروازەی یەكەمی دا باتڵ دەبێتەوە، بۆیە دەبێت لێژنەی نووسینەوەی دەستوور دەبێت لەسەر بنەمای دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان بنووسرێتەوە، كە تێیدا سیستەمی ئەو دەوڵەتە و سنوری ئەو دەوڵەتە دیاری بكات”.

 

خەلیل ئیبراهیم، ئەندامی لێژنەی نووسینەوەی دەستوور كە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامیشە بە ماڵپەری وشەی راگەیاندوو،  له‌ ماوه‌ى كارى ئه‌و لیژنه‌یه‌دا نزیكه‌ى 70 ماده‌ى ده‌ستوورى نووسرایه‌وه‌ و له‌كاتى گه‌یشتن به‌ مافى پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان كارى لیژنه‌كه‌ ته‌واو بوو، به‌ڵام داوای درێژكردنه‌وه‌ى كارى لیژنه‌كه‌مان كردووه‌ و له‌وكاته‌وه‌ ئه‌و لیژنه‌یه‌ به‌ هه‌ڵپه‌سێراوى ماوه‌ته‌وه‌، هەروەها دەشلێـ” كاراكردنه‌وه‌ى ئه‌و لیژنه‌یه‌ پێویستى به‌ یاسایه‌ك هه‌یه‌ تا كاره‌كانى به‌رده‌وامى پێ بدات.

هەروەها ئیبراهیم دەشلێـ”. ئێسته‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان باسى ئه‌نجامدانى ریفراندۆم ده‌كرێت، بۆیه‌ ده‌بێت له‌ قۆناغى ئێسته‌دا ده‌ستوورێك بنووسرێته‌وه‌ كه‌ بۆ ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆ بێت نه‌ك بۆ هه‌رێمێك، له‌وكاته‌دا ره‌نگه‌ لیژنه‌ى نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوور بگۆڕێت.

Back to top button