كاردانەوەكان لەبەرامبەر دیارنەمانی داهاتی سلێمانی لەپەرەسەندن دایە
خواكوڕك
پاش دەست لەكاركێشانەوەی پارێزگاری سلێمانی سەردار قادر، لە پارێزگای سلێمانی، داهاتی ئەو شارە بۆتە بابەتی گەرمی میدیاكان، رەخنە لە دیار نەمانی داهاتی سلێمانی دەگیرێت، ئەندام پەرلەمانێك لە پەرلەمانی كوردستان، دەلێت”ئەو داھاتەی بۆ سلێمانی و ھەولێر دەچێت دوو ئدارەیی پێوە دیارە، حکوومەت چاودێری بەھێز نییە لەسەر ئەو بودجەی بۆ سلێمانی دەڕوات، یان ئەو داھاتەی کە دێت، بۆیە دەبێت حکوومەت رۆڵی خۆی ببینێت، چونکە لە چەند مانگی رابردوو ناڕەزایی لەسەر ئەوە ھەبوو کە داھاتی سلێمانی دیار نییە”.
ئامینە زكری ئەندام پەرلەمانی كوردستان، لەفراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكراشی دەكات”ئەو پارەی بۆ سلێمانی خەرج دەکرێت، بەشێویەکی شەفاف خەرج ناکرێت، ھەتا پەرلەمانتارەکانی خۆیان لە سلێمانی ئاماژەیان بەوەکردووە پارەکە بە وەسڵ بۆ وەزارەتی دارایی دەچێت کە داھاتەکە ئەوەندەیە، بەڵام وردەکاریی خەرجی نییە”.
هەروەها زكری لەبارەی دوو ئیدارەیی دەشلێت، بۆیە ھەڵەیەکی ئیدارەیی و سیستەمی ھەیە، ئەگەر دەمانەوێت پرسی چاکسازی کە داھات، مووچە و بودجە خەڵک چارەسەر بکرێت، دەبێت لە دوو ئیدارەی دارایی ڕزگارمان بێت، چونکە ئەو ناشەفافییەی سلێمانی کاریگەری لەسەر بودجە کردووە، لەبەرئەوەی داھات یاریدەدەری سەرەیەکیی بوژانەوە، ژیانی خەڵک و جوڵانەوەی بازاڕە”.