بەرپرسێكی باڵای گۆڕان روونكردەوەیەك لەسەر تاجەگوڵینەكەی نێچیرڤان بارزانی دەدات
خواكوڕك
هەڵسوراوێكی دیاری بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر لابردنی تاجەگوڵینەكەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان، لەسەر گڵكۆی نەوشێروان مستەفا رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، دەلێت پاش ئەوەی هەواڵەكەیان پێگەیشتووە، سەردانی گردی زەرگەتەی كردووە، بینیویەتی كە تاجوگوڵینەكەی نێچیرڤان بارزانی لەسەر گڵكۆی نەوشێروان مستەفا لابردراوە، بەدوا داچوون كراوە، كە لەلایان كەسێكی نەناسراو لەدەرەوەی بزووتنەوەی گۆڕان ئەو كارە كراوە، بۆیە ناوبراو بە كەسە نەناسراوەكەی گوتووە، گردی زەرگەتە بەجێ بێلێت و چیتر كاری نابەجێ نەكات، لەسەر گڵكۆی نەوشێروان مستەفا”.
وەك لە روونكردنەوەكەدا هاتووە، كاتژمێر هەشتی ئێوارە بەكاتی كوردستان هاوڕێم شەماڵ كابان پەیونەدنی كردوە بە سەركەوت حەسەنەوە كە ناسراوە بە سەركەوت كوبە “گفتوگۆیان كردوە دەربارەی لابردنی تاجەگوڵینەی نێچیرڤان بارزانی لەسەر گڵكۆی نەوشێروان مستەفا،دەلێت” دوای ئەوەی نێچیروان بارزانی سەردانی گردەكەی كردوە و چەپكە گوڵی لەسەر مەزاری كاك نەوشیروان داناوە، پاشان كاك سەركەوت گەڕاوەتەوە سەر مەزاری كاك نەوشیروان دەبینێت تاجە گوڵینەكەی سەرۆكی حكومەت هێناوێتی لابراوە و خراوەتە شوێنێكی نزیك مەزارگەكە نەوەك فڕێدرابێت ..كاك سەركەوتیش پرسیوێتی كێ ئەم گوڵەی لابردوە دەركەوتوە كەسێك كەنەناسراو بووە و لەدەرەوەی گردەكەوە هاتۆتە سەر مەزاری كاك نەوشیروان …ئەمیش پێی گوتوە كێ بەتۆی گوتوە هەڵسوكەوتی نابەجێ بكەیت كەئەمە كارێكی نەشیاوە . پاشان چەپكە گوڵینەكەیان گەڕاندۆتەوە سەر مەزارگەكە و ئاگاداری ئەو كەسە نەناسراوەی كردوە كەئەو شوێنە بەجێبهێڵێ و كاری نابەجێ نەكات”.
لەبەشێكی تری روونكردنەوەكەدا هاتووە، پاش سۆراغ كردنی كاك شەماڵ لە شاری سلێمانی و لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان پرسیاری كردوە كە گوایە سەركەوتی كوبە لە خەڵكی دابێت، نەخێر ئەم هەواڵەش دورە لە راستیەوە”.