لەزیندانەكانی پەكەكە دا ئەندامێكی پارتی گیانی لەدەست دا
خواكوڕك
لە زیندانەكانی عەفرین ئەندامێكی پارتی دیموكراتی كوردستان_سوریا، لە زیندانەكانی پەیەدە+پەكەكەدا گیانی لەدەست دا، بەگوێرەی زانیاریەكان، لەكاتی دادگاییكردنی لە بەرێوەبەردنی خۆسەری پەیەدە لەو ناوچەیەدا، گیانی لەدەست داوە، كە پێش دەرۆژ ئاسایشی عەفرین هەڵیانكوتابووە سەر ماڵەكەی و دەستگیریان كردبوو”.
هاوڵاتیەكی تەمەن 80 ساڵ لە میانی هەڵكوتانە سەر ماڵەكەی لەلایان هێزەكانی پەیەدە، دەستگیر دەكرێت و پاشان لەزیندانەكانی پەیەدەدا گیانی لەدەست دەدات، كوری محەمەد حەسەن سیدۆ” رەشید سیدۆ” بە كوردستان 24ی راگەیاندووە،پێش 10 ڕۆژ، ئاسایشی عەفرین هەڵیانکوتایە سەر ماڵی باوکم و باوکمیان دەستگیر کرد کە تەمەنی 80 ساڵە و بۆ زیندانیان برد و هەروەها ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لەبەر ئەوەی گیایەک بە خۆڕسک لە ماڵی باوکی ڕوواوە، هێزەکانی پەکەکە گوتوویانە کە ئەوە جۆرێکە لە ماددەی هۆشبەر و باوکیان بە تۆمەتی چاندنی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کردووە و ئەمڕۆ لەکاتی دادگاییکردنیدا گیانی لەدەست داوە.
بەرپرسانی ئەنەكەسێ بەهەمان كەناڵیان راگەیاندووە، كە محەمەد حەسەن سیدۆ لەناوچەی پێلێی ناوچەی شەرایە دادەنیشێت و تەمەنی 80 ساڵە، یەكێكە لە كەسایەتییە ناودارەكانی عەفرین كە لەسەرەتای تەمەنی خۆیدا لەنێو رێزەكانی كەسایەتی نیشتمانپەروەرەكاندا خەباتی كردووە، ئەندامی پەدەكەسێش بووە”.
هەروەها عەبدولرەحمان ئاپۆ دەشلێت، محەمەد حەسەن سیدۆ كەسایەتیەكی ناسراو بووە لە شاری عفرین، لە رێزی نیشتمانپەروەرەكان بووە، ئەندامی ئەنەكەسێ بووە، بۆیە دوورە لەراستیوە ئەوەی پەیەدە بڵاوی كردۆتەوە كە بۆ گیرانی تۆمەتی داوەتە پاڵ و دەلێت گیرانی ناوبراو سیاسی بووە هیچ پەیوەندی بەو تۆمەتەوە نیە”.