یه‌كێتیه‌كانی هه‌ولێر حزبه‌كه‌یان ره‌خنه‌باران ده‌كه‌ن

خواكوڕك

یه‌كگرتنه‌وه‌ی حزبی ئاینده‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی، قسه‌وباسی زۆری له‌نێو خه‌ڵك هێنایه‌ ئارا. تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك كه‌وتنه‌ ته‌نز و نوكته‌ هۆنینه‌وه‌ به‌ جۆری یه‌كگرتنه‌وه‌كه‌.
به‌ڵام ئه‌م یه‌كگرتنه‌وه‌ بۆ لایه‌نگرانی یه‌كێتی له‌هه‌ولێر، به‌تایبه‌ت دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی وه‌رگرتنی پۆستی مه‌ڵبه‌ندی سێی یه‌كێتی له‌لایه‌ن قادر عه‌زیزه‌وه‌، ناره‌زایه‌تی زۆری لێكه‌وته‌وه‌.
یه‌كێك له‌و ته‌وه‌رانه‌ی كه‌بۆته‌ی جێگه‌ی ره‌خنه‌یه‌كی زۆر، قسه‌یه‌كی قادر عه‌زیزه‌ له‌ ئاهه‌نگی یه‌كترگرتنه‌وه‌كه‌. قادر عه‌زیز له‌ میانی پێشكه‌ش كردنی ووته‌ی خۆی رایده‌گه‌یه‌نێت: “ئامانج لە یەکگرتنەوە لەگەڵ یەکێتی باشترکردنی بژێوی ژیانی خەلکە”. به‌ڵام یه‌كێتیه‌كانی هه‌لێر به‌تووندی وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه‌ و ده‌ڵێن “برا ئامانجی یەکەم و دووەم و دەیەمیش هەر پۆست و پلەو پایەیە، و بژێوی خەڵك لە بیر و خەیاڵتاندا بوونی نیە بەڵکو ئامانج بژێوی ژیانی خۆتانە”
یه‌كێكیتر له‌ دڵگرانیه‌كانیان، په‌یوه‌ندی به‌ پۆسته‌كه‌ی قادره‌وه‌ هه‌یه له‌ هه‌ولێر. یه‌كێتیه‌كان پێیانوایه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌یان سوكایه‌تی كردنه‌ به‌خه‌بات و ماندووبوونی ئه‌وان و به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتنی یه‌كێتیه‌كانی شاره‌كه‌یه‌. ده‌ڵێن: “ئاخر ناكرێ ئێمه‌ بیكه‌ین و كه‌سێكیش له‌سفره‌وه‌ ده‌ست پێبكات، به‌ڵام هه‌مووی بخوات”

Back to top button