دەروازەیەكی تر لەنێوان توركیا و كوردستان دەكرێتەوە

خواكوڕك 

سەربەست سەبری بەرێوەبەری ناحیەی كانی ماسیی سەر بە قەزای ئامێدی رایدەگەێنێت” لە ئایندەیەکی نیزیکدا دەروازەی سنووری سەرزێڕێ دەکرێتە دەروازەیەکی بازرگانیی نێوان ھەرێم و تورکیا و دەشلێـ” بۆ کردنەوەی دەروازەی سنووریی سەرزێڕێ، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی باڵا دەستی بە دانوستان لەگەڵ تورکیا کردووە، بۆ ئەوەی سەرزێڕێ بکرێتە دەروازەیەکی بازرگانیی نێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیا، بەڵام ھێشتا نەگەیشتووینەتە قۆناغی کۆتایی، تەنیا دڵخۆشین بەوەی گەشبینییەک ھەیە، کە لە ئایندەیەکی نیزیکدا ھەردوو حکوومەتی ھەرێم و تورکیا بگەنە ڕێککەوتن بۆ ئەوەی دەروازەی سنووری سەرزێڕێ ببێتە دەروازەیەکی گرینگی بازرگانیی نێوان ھەردوو وڵات.”

بەرێوەبەری ناحیەی كانی ماسیی سەر بەقەزای ئامێدی بەماڵپەری فەرمی پارتی راگەیاندووە” ڕاستە ھەرێم دەروازەی بازرگانیی دیکەی لەگەڵ تورکیا ھەیە، بەڵام ناوچەی ئامێدی لە ڕووی جۆگرافییەوە گرینگی و تایبەتمەندیی خۆی ھەیە و ئەگەر سەرزێڕێ بکرێتە دەروازەی بازرگانی، ئەوە ڕێیەکی نیزیکترە بۆ تورکیا و ھەردوو لا دەتوانن بە شێوەیەکی ئاسانتر بازرگانی لێوە بکەن و کاریگەریی لەسەر ڕەوشی بازرگانیی نێوان ھەرێم و تورکیا دەبێت، چونکە ئێستا تەنیا ڕێی پیادەیە و بۆ بازرگانی پێویستی بە ڕێککەوتنە”.

 

شایانی باسە لەئێستادا چەندین دەروازەی نافەرمی لەنێوان توركیا و هەرێمی كوردستاندا هەیە، بەڵام لەئێستادا حكومەتی كوردستان و توركیا لەهەوڵی بەفەرمی كردنی دەروازەكانن” كە لەو چەند دەروازەیە خۆی دەبینێتەوە،خاڵی سنووریی سەرزێڕێ و بەرمیزە و شیروان مەزن”.

 

Back to top button