رێكخراوی ئۆپێك بەردەوامی دەدات بەرێكەوتنەكەی بۆ بەرزكردنەوەی نرخی نەوت
خواكوڕك
ئەمرۆ چوارشەممە، 24ی 5ی 2017 رێكخراوی ئۆپیك بۆ چاودێریكردنی رێكەوتنی نەوت كۆبونەوە، وەزیرانی نەوتی ئۆپیك رێكەوتن لەسەر درێژكردنەوەی رێكەوتننەكەیان بۆ كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت و رێكەوتنەكە تاوەكو مانگی 3ی 2018 درێژكرایەوە، كە لە نۆڤەمبەری ساڵی 2016 كرا و لە 1ی 1ی 2-2017 درێژكرایەوە”.
كۆبوونەوەكە لە ڤیەننا بەرێوەچوو، 13 وڵاتی ئەندام لە ئۆپێك و 11 وڵاتی دەرەوەی ئۆپێك بەشدار بووە، لە كۆبوونەوەكەدا، ئامادەكاریی كراوە بۆ كۆبوونەوەكەی رۆژی پێنجشەممە، 25ی 5ی 2017ی ئۆپێك و باسی رێكەوتنەكەی ساڵی 2016 كراوە كە لە مانگی 1ی 2017 دەستی پێكردوو، تاوەكو مانگی 6 بەردەوام بوو، بۆ بەرز كردنەوەی نرخی نەوت و سەقامگیری بازاری نەوت”.
لەكۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی رێكخراوی ئۆپیكدا بریار دراوە، كە 9 مانگی تر رێكەوتنەكە درێژ بكرێتەوە، هیچ یەكێك لەو وڵاتانە پشكەكانیان زیاد نەكرێت و لە مانگی 7ی ئەمساڵدا رێكەوتنی درێژكردنەوەكە بۆ ماوەی ئەو نۆ مانگە دەست پێدەكات، لە مانگی 3ی ساڵی 2018 كۆتای پێدێت”.
شایانی باسە وڵاتانی ئەندام لە رێكخراوی ئۆپێك لە 30ی 1ی 2017 بڕیاری دا بە كەم كردنەوەی ئاستی بەرهەم هێنانی نەوت، بەپێی ركەوتنەكەش بێت ئەندامان رێكخراوی ئۆپێك دەتوانن بەرێژەی 1 ملێۆن و 200 هەزار بەرمیل نەوت كەم بكەنەوە كە ئەمەش لە ماكی یەكی ساڵی 2017 دەستی پێكردوو، لە ئێستاشدا وابڕیارە، بۆ 9 مانگی تر درێژ بكرێتەوە، كە لە مانگی 7ی ئەمساڵ تا مانگی سێی ساڵی 2018 بەردەوام بێت”.