گۆڤارێكی ئەلمانی: تاوانێكی مەترسیداری حشدی شەعبی لەموسڵ ئاشكرا دەكات

خواكوڕك 

گۆڤارێكی ئەلمانی تاوانێكی مەترسیداری حشدی شەعبی بڵاو كردۆتەوە لە راپۆرتێكدا كە باس له‌ ئه‌شكه‌نجه‌دان و كوشتنى حه‌وت پیاو و ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر ئافره‌ت ده‌كات، كه‌ له‌ باشوورى مووسڵ ئه‌نجام دراون، له‌ ڕاپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌، كه‌ ڕێگه‌ به‌ڕۆژنامه‌نووسه‌كه‌ دراوه‌ هاوڕێیه‌تیی هێزه‌كان بكات بۆ ئاماده‌كردنى فیلمێك له‌سه‌ر چوار چه‌كداری حه‌شدى شىعبى به‌ ناوى ” پاڵه‌وانانى ڕزگاركردن”، به‌ڵام دواتر بۆچوونى گۆڕیوه‌ و ده‌ڵێت، ئه‌وانه‌ ” دڕنده‌ن، نه‌ك پاڵه‌وان”.

له‌ ڕاپۆرته‌ ئه‌ڵمانییه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كرێت، له‌ ساڵى 2016 ژماره‌یه‌ك له‌ كارمه‌ندانى پۆلیسی فیدڕاڵى ڕه‌كابه‌رییان له‌گه‌ڵ هێزێكى سه‌ر به‌ سوپای كردووه‌ بۆ ئه‌شكه‌نجه‌دانى ئاواره‌كان و پێشێلكردنى مافه‌كانى مرۆڤ و ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر ئافره‌ته‌كانیان، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ كوشتنى هاوولاتیانى بێتاوان.

لەبەرامبەر دا وەزارەتی ناوەخۆی عێراق ئەمرۆ چوارشەممە 24ی 5ی 2017 لە بارەی راپۆرتی گۆڤاری ئەلمانیەكەدا باس لە لێكۆلنەوە لەو راپۆرتە دەكات و لەزاری عەمید سەعد مەعن گوتەبێژی وەزارەتی ناوەخۆی عێراق ئاشكرای دەكات” وه‌زیری ناوخۆ فه‌رمانى دا به‌ لێكۆڵینه‌وه‌كردنێكى ورد و پاك له‌ ڕاپۆرته‌كه‌ى گۆڤارى “دیر شپیگل”ى ئه‌ڵمانى، پاشان ڕاستییه‌كان بۆ ڕاى گشتى ده‌خه‌ینه‌ڕوو،به‌ڵێنیشی دا، هه‌موو ڕێكارێكى یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ى كه‌مته‌رخه‌مییان كردووه‌، بگیرێته‌ به‌ر و هەروەها دەشلێـ” ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه‌ به‌شێك له‌ كارمه‌ندانى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان، ڕه‌نگه‌ به‌پێی ئه‌جینداى ده‌ره‌كى كار بكه‌ن بۆ ناشرینكردنى پرۆسه‌ى ڕزگاركردنى مووسڵ، بۆیه‌ لایه‌نه‌ چاودێرییه‌كان كار ده‌كه‌ن بۆ لێپرسینه‌وه‌ و سزادانیان.

شایانی باسە، گۆڤارێكی ئەڵمانی راپۆرتێكی بڵاو كردۆتەوە كە لەلایان رۆژنامەنووسێكی كورد بەناوی(عه‌لى ئه‌ركادى) ئاماده‌ی كردووه‌ و چه‌ند وێنه‌یه‌كیشی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ تێدا تاوانێكی مەترسیداری حشدی شەعبی لە موسڵ ئاشكرا كردووە”.

Back to top button