عالیە نسەیفی: بەهۆی فواد مەعسومەوە هەیبەتی عێراق شكاوە

خواكوڕك 

پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا لە بەیاننامەیەكی دا هێرش دەكاتە سەر فواد مەعسووم و بە شكاندنی هەیبەتی عێراق و كەمكردنەوەی عێراق پێناسەی دەكات و لە بەیاننامەكەدا،(فواد مەعسوم )ی سەرۆككۆماری عێراق تاوانبار دەكات بەوەی بووەتە ھۆی كەمكردنەوەی ئاستی عێراق و رازی بووە لە لایەن جێگری ئەمیری ئەو شارە كە ئاستی جێگری پارێزگاری ھەیە پێشوازی لێبكرێت ، ئەو ڕەخنەی توند لە سەرۆك دەگرێت و ھوكاری شكاندنی شكۆی كۆماری عێراق تۆمەتباری دەكات”.

لەبارەی كۆبوونەوەی لووتكەی عەرەبی_ ئەمریكی لەشاری ریازی پایتەخی شانشینی شعودی عالیە نوسەیفی پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا بەیاننامەیەك بڵاو دەكاتەوە، پێگەی وردناش بەیاننامەكە بڵاو كردۆتەوە، ئاماژەی بەوەداوە كە فواد مەعسومی سەرۆكی وڵاتێكی مەزنی وەكو عێراقە لەئاستێكی زۆر نزمی پرتۆكۆڵی و نێودەوڵەتی پێشوازی لێكراوە ئەمەش كاریگەری نیگەتیڤی ھەیە بۆ پێگە و گەورەیی وڵاتێكی وەك عێراق”.

هەر لە بەیاننامەكەی دا ئەو پێی وایە سەرۆككۆماری عێراق فواد مەعسوم ھۆكارە لەو سوكایەتیەی بە مێژوو و خەڵكی عێراق كراوە چونكە ئاستی پێشوازیكردنەكەی شیاوی وڵاتێكی بەھێز و خاوەن شارستانیەت نیە وەكو عێراق ،ئاماژەی بەوەشداوە، سەرۆك مەعسوم بە فڕۆكەكەی خۆی بگەرایەتەوە بۆ عێراق زۆر لەوەی باشتر بوو كە لەو ئاستە نزمە پێشوازی لێی بكرێت، ناوبراو دەشلێـ”  ئەوەی لە سعودیە روویدا سەرەتایەكی مەترسیدارە و ئاماژەكی روونە بۆ ئەو پیلانانەی كە دژی عێراق دەدرێت لە ناوچەكە ، ھاوكات داوایشی كرد چاوپیاخشانەوەیەكی ستراتیژی بە پێكھاتەی دیپلوماسیەت و سیاسەتەكانی دەرەوەی حكومەتی عێراق بكڕێت بە شێوەیەك كە ھاوتا بێت لەگەڵ قەبارەو بەھێزی و پێگە و ناوبانگی عێراق و ئەو بەرەنگاربوونەوانەی كە عێراق و حكومەت و خەڵكەكەی تووشی بوون”.

 

Back to top button