خشتەی كارەبا بۆ مانگی رەمەزان لە سلێمانی دیاری كرا
خواكوڕك
ئەمرۆ چوارشەممە، 24ی 5ی 2017 بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی راگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە كە لەزاری ساڵار حیسامەدین بەرێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی بڵاو كراوەتەوە، تێدا هاتووە، له‌گەڵ هاتنی مانگى ره‌مه‌زان، به‌رنامه‌یه‌كى نوێ بۆ دابه‌شكردنى كاره‌باى نیشتمانى و موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان داده‌نرێت، هەروەها به‌رنامه‌ى نوێى كاره‌باى نیشتمانى و موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان له رۆژی پێنجشه‌ممه 25-5-2017، ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه و به‌پێى به‌رنامه‌كه له 11ـى پێش نیوه‌ڕۆ تاوەکو 4ـى به‌ره‌به‌یانى رۆژى دواتر هه‌ركاتێك كاره‌باى نیشتمانى كوژایه‌وه، پێویسته موه‌لیده ئه‌هلییەکان كار بكه‌ن”.
هەروەها حیسامەدین ئەوەشی راگەیاندووە، لەكاتژمێر 4:00ـى به‌ره‌به‌یان تاوەکو 11:00ـى به‌یانى به‌پێى خشتیه‌ك چه‌ند کاتژمێرێك كاره‌باى نشتمانى ده‌بێت، له‌وانه‌یه چه‌ند كاتژمێرێكی تر كاره‌با نه‌بێت”.
هەروەها ئەوەشی روونكردۆتەوە کە “لەسەر ئەم خشتەکە موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان ئاگادار كراونەتە‌وه، له‌و كاته‌ى بۆیان دانراوه له 11:00ـى پێشنیوه‌ڕۆ تاوەکو 4:00ـی به‌ره‌به‌یان هاووڵاتیان بێ كاره‌با نه‌كه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه روو‌به‌ڕووى سزاى یاسایی ده‌بنه‌وه”.