بەپێی راپرسیەك(%74)ی خەڵكی كوردستان بەبەڵی بەشداری ریفراندۆم دەكەن

خواكوڕك 

رێكخراوی سامپڵ بۆ راپرسی و بەرەپێدانی گەنج لەبواری سیاسی ئەنجامی راپرسییەكی لەبارەی ریفراندۆم لە باشوری كوردستان راگەیاند، لە راپرسیەكەدا رێژەی سەدا 74ی خەڵكی بەشدار بوو لە راپرسیەكەدا، بە بەڵێ بەشداری ریفراندۆم بۆ سەربەخۆی كوردستان دەكەن، بە تەنها سەدا 10ی نەخێر بەشداری ریفراندۆم دەكەن”.

رێكخراوەكە رایگەیاندووە، 5 هەزار فۆرمیان دابەش كردووە لە ساری هەولێر لەكۆی هەزار و 600 فۆرم، هەزار و 584 فۆرمیان بۆ گەراوەتەوە، لەشاری سلێمانیش لەكۆی هەزار و 600 فۆرم، هەزار و 590 فۆرمیان بۆ گەراوەتەوە، له‌ پارێزگای دهۆكیش له‌ هه‌زار فۆرمی راپرسی، 989 فۆرمیان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌، له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش له‌ 800 فۆرم 788 فۆرمیان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌، راپرسیه‌كه‌ش به‌ به‌شداری 14 توێژه‌ر ئه‌نجام دراوه‌ و له‌سه‌رجه‌م قه‌زاكانی ئه‌و پارێزگایانه‌ فۆرم دابه‌ش كراوه‌ و ئه‌و كه‌سانه‌شی وه‌رگیراون له‌ته‌مه‌نی 18 بۆ 65 ساڵی له‌سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان به‌شداریان كردوه‌”.
هەروەها بەرپرسانی رێكخراوەكە ئەوەشیان ئاشكرا كردووە، له‌پرسیاری یه‌كه‌می راپرسیه‌كه‌دا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چۆن ده‌نگ ده‌ده‌یت له‌ ریفراندۆمدا؟ زیاتر له‌ 74%ی به‌شداربوانی راپرسیه‌كه‌ به‌ به‌ڵێ ده‌نگ به‌ ریفراندۆم ده‌ده‌ن، ته‌نها له‌ 10% به‌ نه‌خێر ده‌نگی بۆ ده‌ده‌ن و 15.7%یش به‌ نازانم وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ 89.4% به‌شداربوان پێیان باشه‌ راسته‌وخۆ دوای ریفراندۆم ده‌وڵه‌ت رابگه‌یه‌نرێ و له‌ 10.6% له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن وه‌ك كارتی دانوستان به‌كاربێت، له‌ 89%ش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان ناوچه‌ جێ ناكۆكه‌كان به‌شداری بكه‌ن له‌ ریفراندۆمدا، له‌ 4.5%یش له‌گه‌ڵی نین”.
له‌باره‌ی لێكه‌وته‌كانی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمیش، 59.5%ی به‌شداربوان پێیانوایه‌ هیچی لێناكه‌وێته‌وه‌، له‌به‌رانبه‌ردا له‌ 11.5% پێیان وایه‌ شه‌ڕ دروست ده‌بێ و له‌ 29% به‌نازانم وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه‌.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان گرنگه‌ بۆ ئه‌و پرسه‌، له‌ 42% به‌ به‌ڵێ وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه‌ و به‌گرنگی ده‌زانن، له‌ 38% به‌گرنگی نازانن، له‌ 20% به‌نازانم وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه‌، له‌ئه‌گه‌ری كارانه‌كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانیش له‌ 63% به‌شداربوان بڕیاریان داوه‌ به‌ به‌ڵێ و له‌ 31% به‌نه‌خێر ده‌نگ به‌ ریفراندۆم بده‌ن و له‌ 6%به‌شداربوان خۆیان یه‌كلانه‌كردۆته‌وه‌.
له‌وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی كۆتایی راپرسیه‌كه‌ش سه‌باره‌ت به‌دروستكردنی لیژنه‌ی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان له‌ 72.4% پێیان وایه‌ ده‌بێته‌ جێگه‌ی متمانه‌ بۆ ریفراندۆم و له‌ 24% به‌نازانم و له‌ 3.2% به‌نه‌خێر وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه‌، له‌هه‌مان كاتدا له‌ 41%ی به‌شداربوان پێیان باشه‌ ریفراندۆم له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان ئه‌نجام بدرێ و له‌به‌رانبه‌ردا له‌ 24% ده‌ڵێن نه‌خێر له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا ئه‌نجام نه‌درێ و له‌ 35% له‌سه‌ر ئه‌وه‌ هیچ بڕیارێكیان نه‌داوه‌، ئه‌وانه‌شی به‌نه‌خێر وه‌ڵامی پرسیاری پێشویان داوه‌ته‌وه‌ له‌ 32.3% پێیانوایه‌ هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆی ناكرێ، له‌ 40%ی به‌شداربوانیش پێیانوایه‌ ده‌رفه‌ته‌كه‌ له‌هه‌ڵبژاردنی ناوخۆ گرنگتره‌، له‌ 27.7%ی به‌شداربوانیش پێیانوایه‌ ریفراندۆم ده‌كه‌وێته‌ ناو ململانێی سیاسی، هه‌روه‌ها له‌ 61%ی به‌شداربوان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان بۆ سیسته‌می سیاسی هه‌رێم بۆچونیان له‌گه‌ڵ ریفراندۆم وه‌ربگیرێ له‌ 38% دژی ئه‌و بۆچونه‌ن و له‌ 11% خۆیان یه‌كلانه‌كردۆته‌وه‌.

ئەنجامی راپرسی بۆ ریفراندۆم

 

Back to top button