میدیاكانی زۆنی سەوز، باس لەكودەتا دژی بارزانی دەكەن
خواكوڕك
ئەمرۆ لە چەند میدیایەكی زۆنی سەوز باس لە سیناریۆیەكی كۆدەتا دژی بارزانی كراوە، كە سەرچاوەی هەواڵەكە لە رۆژنامەیەكی توركی دژە كورد دا بهناوی (یهنی شهفهق) بڵاو كراوەتەوە. بهپێی سیناریۆكهی (میدیاكانی زۆنی سهوز)، بە پاڵپشتی پارتی كرێكارانی كوردستان، گۆڕان و ئەمریكا له هەوڵی دارشتنی پیلانێكدان بۆ كودەتایەك دژی بارزانی. لهو كۆبونهوهیهدا كە هەر سێ لایهن بەشداریان كردووە، بڕیاردراوه كه مهسعود بارزانی بهتۆمهتی “خیانهتكردن” دهستگیر بكرێت و به كودهتایهك حكومهتهكهی بڕوخێنرێت و حكومهتێكی نوێ جێگهی بگرێتهوه. ئامانجی كودەتاكەش بەم شێوەیە خراوەتە روو، سێ لایهنه كوردییهكه پیلانیان ههبوه ههرێمی كوردستان و باكوری سوریا كه رۆژئاوای كوردستانه، بهیهكهوه ببهستنهوه و كوردستانی گهوره دروست بكهن. بەڵام لە راپۆرتەكەی (یەنی شەفەق)ی توركی دا سیناریۆكە بەم شێوەیە هاتووە، كە گۆڕان و باڵێك لەیەكێتی و پەكەكە و عێراق و هاوپەیمانانی (مەبەست لە هاوپەیمانانی ئێران و سوریایە)، هەوڵێكی كودەتا دژی بارزانی دەدەن، بەهیچ شێوەیەك ناوی ئەمریكا نەهاتووە. ئەمە لەكاتێكدایە، ئامانجی كودەتاكە دژ بە دەوڵەتی كوردستان خراوەتە روو، كە تێیدا عێراق و هاپەیمانانی دەیانەوێت هەم كوردستانی رۆژئاوا و هەم باشوری كوردستان، لەهەوڵی بەدەوڵەت بوون دووربخەنەوە.
ئەگەر چی سەرتاپای ئەو راپۆرتە بەسەراوژووری دارێژراوەتەوە، لەرووی ووشە و وشەسازیشدا چەند نهێنیەك ئاشكرا دەكات، كە لەگەڵ لێدوانەكانی گۆڕان و باڵێكی یەكێتی و پەكەكە یەكدەگرێتەوە. چاودێرانی سیاسی پێیانوایە هەوڵەكانی باڵێكی یەكێتی و گۆڕان لەگەڵ پەكەكە روونتردەخاتە روو، وەك هەوڵدان بۆ جیاكردنەوەی سلێمانی و ئاستەنگ دروستكردن له بەردەم ریفراندۆم و سەربەخۆی. دانووستاندنەكانی چەند مانگێك لەمەوبەر، بەناوی سەركردایەتی هاوبەشی یەكێتی و گۆڕان لەگەڵ گەورە بەرپرسانی عێراق و سەردانە نهێنی و ئاشكراكانیان بۆ ئێران، تەواوی ئەو راپۆرتە بەشێوێنراوی لهلایهن میدیای زۆنی سەوز پشتراست دەكاتەوە، كە ئامانجی باڵێكی یەكێتی و گۆڕان و پەكەكە لەگەڵ عێراق و سوریا و ئێران، كە پیلانیان هەبووە كودەتا دژی بارزانی بكەن.
چاودێرانی سیاسی كودەتای 23ی حوزەیران و هێرشەكانی سەربارەگای پارتی لەسلێمانی و پێشوازی مالیكی و چەندان جوڵەی تری ئەو دوو حزبە و پەكەكە لەشنگال، ئەوە دەخاتە روو كە بەرنامەی كودەتایان هەبووە دژی بارزانی و پارتی. بۆ ئەوەی هەوڵەكانی دەوڵەتی كوردی رابگرن و نموونەش لەو بارەیەوە زۆرە و لێدوانەكانی چەند مانگی رابردووی یەكێتی و گۆڕان و پەكەكە لەسەر دەوڵەتی كوردی بەئاشكرا دیار بووە، كە دژی دەوڵەتی كوردستان و ریفراندۆم و دابەش كردنی عێراق بووە. ئەو راپۆرتەی یەنی شەفەقیش هەمان ئەو سیناریۆیەی بڵاو كردۆتەوە، بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە بۆچی ناوی ئەمریكا هاتۆتە ناو ئەو راپۆرتە. ئەوە پێویستە ئەمریكا لەسەر ئەو راپۆرتەی زۆنی سەوز، ئەگەرچی پشتی بە رۆژنامەی یەنی شەفەقی بەستووە كە بۆتە سەرچاوەی هەواڵی زۆنی سەوز، بەڵام لەراپۆرتەكهی یەنی شەفەقدا ناوی ئەمریكا نەهاتووە، بێتە دەنگ داوای روونكردنەوە لەیەكێتی و گۆڕان بكات.