محەمەدی حاجی مەحمود: شەڕی داعش بەرۆكی بەرداوین نازانین پەكەكە بۆ بەری نادات
خواكوڕك
دوای هێرشی درندانەی داعش بۆسەر باشوری كوردستان پارتی كرێكارانی كوردستان بەمەبەستی هاوكاری بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە رۆژئاوای كوردستانەوە هاتە نێو خاكی باشوور, بەڵام دوای كەم بوونەوەی مەترسیەكانی داعش لەسەر كوردستان, بەتایبەت ئەو شوێنانەی پەكەكەی تێدا جێگیر بووە كە هیچ مەترسیەكی نەماوە, ئێستا پەكەكە ئامادە نیە ئەو ناوچانە چۆڵ بكات, سكرتێری حزبی سۆسیالیست رایدەگەیەنێت:” چۆن پێشمەرگە دوای ئازاد كردنی كۆبانێی جێ هێشت و تەنانەت چەكیشی بەوان دا ئێستاش ئەوان پێویستە باوشری كوردستان چۆڵ بكەن.
محەمەدی حاجی مەحمود لە دیدارێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی باس لە بارەی پەكەكە رایگەیاندووە:” نابێ هێزێك لە پارچەیەكی ترەوە بێت و خۆشی فەرز بكات، هاتنی پەكەكە بۆ شنگال بەهۆی هێرشی داعشەوە بوو، ئێمەش لەسەر داوای (“پەیەدە) چووینە كۆبانێ، بەڵام دوای ئازادكردنی گەڕاینەوە، بەبێ كێشە چەكیشمان پێ دان و خوێنیشمان بۆ رشتن، پێشمەرگە نەشیگوت قوربانیمان داوە و ناچینەوە و گومرگ لەم ناوچە دادەنێم و ئاڵا دادەنێم و بارەگا دەكەمەوە، ئێستا شەڕی داعش كە بەرۆكی ئێمەی بەرداوە، نازانین پەكەكە بۆ بەری نادات، چاوەڕێ دەكەین پەكەكە بە ئاشتی لە ناوچەكە بكشێتەوە. نە ئێمە بۆمان هەیە دەست بخەینە ناو كاروباری وڵاتێكی ترەوە، نە پەكەكە بۆی هەیە تەدەخول و خوروقاتی چەكداری لە ناوچەكانماندا بكات.
هەروەها سكرتێری سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لە بارەی بوونی پەكەكە و جموجۆلیەكانی لە ناوچەی سلێمانی دەلێت:”جموجۆلەكانی پەكەكە لەم سنورە پەیوەندیی بە چەند خاڵێكەوە هەیە، یەكیان نەرمیی نواندن و پشتیوانیی باڵێكی ناو یەكێتییە، هەندێكیان لە رقی پارتی هاوكاریی پەكەكە دەكەن، هۆكاری هەرێمیش رۆڵ دەبینێ.