عه‌بادی ترسی له‌ حه‌شدی شه‌عبی هه‌یه‌ و په‌رله‌مانتارێكیش هۆكاری ترسه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات

خواكوڕك

په‌رله‌مانتارێكی كورد له‌ په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرایده‌كات” كه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق باش له‌وه‌ گه‌یشتوه‌ كه‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ ژێر كۆنتڕۆڵی ئه‌و نین و مه‌ترسین بۆ سه‌ر حكومه‌ت و ده‌سڵاته‌كه‌ی.

(نه‌دا مێرگه‌سۆری) په‌رله‌مانتاری كورد له‌ په‌رله‌مانی عێراق ئه‌وه‌ی راگه‌یاندوه‌” راسته‌ حه‌شدی شه‌عبی به‌یاسایی كراون له‌ نێو په‌رله‌مان و ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه‌ و به‌شێك له‌ په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌كانیش ده‌نگیان به‌ یاساكه‌ داوه،بەڵام لەگەڵ ئەوەش دا بەپێی ڕێکخستنی ئاسایش ڕێک نەخراون، بۆیە حەیدەر عەبادی لە ھەمووان باشتر دەزانیت، کە ئەو میلیشیایانە مەترسیدارن، سه‌رۆك وه‌زیران له‌وه‌شتێده‌گات كه‌ میلیشیاكان له‌ ژێر كۆنتڕۆڵی ئه‌ودا نین و مه‌ترسین له‌سه‌ر ده‌سڵات و پێگه‌ی بۆیه‌، حه‌شدی شه‌عبی له‌ هه‌مووكاتێكدا مه‌ترسین ئه‌گه‌ر به‌ ته‌واووی رێكنه‌خرێن و نه‌زانرێت چۆن ئیداره‌ ده‌كرێن، هه‌روه‌ها عێراق ده‌بێ خاوه‌نی سوپا و هێزی خۆی بێ نه‌ك ووڵاتێك یاخود لایه‌نێك له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستوور و یاسایی عێراق هێز درووستبكات بۆ مه‌ترسی درووستكردن له‌سه‌ر هاووڵاتیانی عێراقی كه‌ ئه‌مه‌ كاره‌ساته‌.

په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌كه‌ ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه‌” له‌ ئێستادا ھەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی کارێکی ھەروا ئاسان نییە، چونکە ھەموو کوتلە شیعییەکانی ناو پەرلەمان پێکەوە دەنگیان پێ داوە تا بەیاسایی بکرێت، لەگەڵ ئەوەش عەبادی، لەوە نیگەرانە ھەتا ئێستا حەشدی شەعبی بەتەواوەتی دانی پێدا نەنراوە”.

Back to top button