وه‌زیری ته‌ندروستی موژده‌یه‌كی خۆشی بۆ كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی راگه‌یاند

خواكوڕك

سه‌باره‌ت به‌ ده‌رماڵه‌ی كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی، وەزیری‌ تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی‌ كوردستان ڕایگەیاند” دوای چەند كۆبوونەوەیەك لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئەنجوومەنی وەزیران، چەند بڕیارێك بۆ كەرتی تەندروستی ده‌ركران .

(د.ڕێكەوت حەمەڕەشید) وه‌زیری ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند” كه‌ بڕیاردرا بە گەڕاندنەوەی 30%ی داهاتی نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندروستییەكان بۆ كەرتی تەندروستی و وەزارەتی تەندروستی، هەروەها گەڕاندنەوەی 15%ی هاندان بۆ بەشەكانی خۆپاراستنی تەندروستی .

وه‌زیری ته‌ندروستىباسی ئه‌وه‌شی كردوه‌” وەزارەتی دارایی بڕیاری داوە بەدابەشكردنی دەرماڵەی مانگێكی دیكه‌ى هاندانی ئێشكگری بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی ، هاوكات بڕیاردراوه‌ بە گەڕاندنەوەی 60%ی داهاتى سەنتەرەكانی هەرس و جگەرو خەرجكردنەوەى بۆ ئەو سەنتەرانە، هەروەها بڕیاردراوە لەو 6 ملیار دینارەی مانگانە بۆ كڕینی دەرمان خەرج دەكرێت 2 ملیار دیناری بە كاش به‌ وه‌زاره‌ت بدرێت، نەك بە چەك :” ئەوەش وا دەكات ئەو دەرمانانەی دەیانكڕین هەرزانتر ده‌كه‌ونه‌وه‌” ئەوەش بەپێی لێدوانەكەی وەزیری تەندروستی بۆ باس نیوز .

وەزیری تەندروستی، ئه‌وه‌شی گوتوه‌” هەموو ئەو بڕیارانه‌، بارگرانیەكی زۆر لەسەر وەزارەتی تەندروستی كەم دەكاتەوە و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانیش بۆ هاووڵاتیان، خێراتر دەكات.

Back to top button