ئهمڕۆ بڕیار دهدرێت یهكهم رۆژی مانگی رهمهزان كهیه؟
خواكوڕك
لیژنەی باڵای بینینی مانگ هاوڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە كە ئەمڕۆ پێنج شەممە 25/5/2017 بەمەبەستی دیاریكردنی یەكەم ڕۆژی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان كۆدەبنەوە و دواتر ڕاگەیەندراوێك بڵاودەكەنەوە.
لیژنەی باڵای بینینی مانگی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەئاگاداری نامەیەكدا كەئاڕاستەی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانی كردووە ڕایگەیاندوه” ئەمڕۆ پێنج شەممە لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی كۆدەبێتەوە بۆ دیاریكردنی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز.
له ئاگاداری نامهكهدا ئهوهش هاتووه” بۆ ئەو مەبەستە سەرجەم راگەیاندنەكان بانگھێشت دەكەین كەئەمڕۆ پێنجشەممە كاتژمیر 6:30ی ئێوارە لە دیوانی وەزارەت ئامادەبن، دواتر كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی سازدەكەین بۆ ئەو مەبەستە .