دوور له یاسا و بودجهی 2017 فواد مهعسووم چوار كهسی نزیك له خۆی به بهڕێوبهری گشتی دامهزراند
خواكوڕك
بە فەرمانێكی كۆماری كە واژووی (فوئاد مەعسووم) سەرۆك كۆماری عێراقی لەسەرە و لە ڕێككەوتی 19/4/2017، ڕەزامەندی لەسەر دامەزراندن چوار كەسی خزم و نزیكی سەرۆك كۆماری عێراق دراوە، ئهمه له كاتێكدایه لهسهرجهم دام و دهزگاكانی حكومهت دامهزراندن وهستاوه و كاری پێناكرێت.
وهك له لە فەرمانەكەدا هاتووە” بە پشتبەستن بە حوكمەكانی بەندی حەوتەمی مادەی 73ی دەستوور و مادەی هەشتی یاسای خزمەتی مەدەنی ژمارە 24ی ساڵی 1960، بڕیامان دا بە دامەزراندنی (هەرشۆ تاهیر عەزیز بۆ بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی كارگێڕی لە دیوانی سەرۆكایەتی كۆمار،) ههروهها (نزا مستەفا ئەمین بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی كۆشكەكانی سەرۆكایەتی و میوانخانەكان لە دیوانی سەرۆكایەتی كۆمار) ههروهها (ئاوات نەجمەدین ئیسماعیل بە بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی گواستنەوە لە دیوانی سەرۆكایەتیی كۆمار) ههروهها (ماكۆك حەمەد برایم مەحموود بە بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی پێوەندییەكان و ڕۆژنامەوانی لە دیوانی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق).”
هەریەك لەو كەسە نزیكانەی فوئاد مەعسووم بە فەرمانی كۆماری ژمارە 13 و 14 و 15 و 16 دامەزرێنراون و دیوانی سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق پابەند كراوە بە جێبەجێكردنی و بڕیارەكەش لە ڕۆژی دەرچوونی فەرمانی كۆماری و بڵاوكردنەوەی لە ڕۆژنامەی فەرمی، جێبەجێ كراوە.
جێگەی باسە دامەزراندنی چوار بەڕێوەبەری گشتیی لە دیوانی سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق لەلایەن فوئاد مەعسوومی سەركۆماری عێراقەوە لە كاتێكدایە لە یاسای بودجەی 2017ی عێراق بڕیار دراوە كە دامەزراندن بەگشتی و دامەزراندنی پلە باڵاكان بە تایبەتی لەمساڵدا دەوەستێنرێن، فوئاد مەعسووم بەو كارەی جگە لەوەی بەردەوامە لە دانانی خزم و كەسە نزیكەكانی لە دامەزراوەی سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق، پێشێلی یاسای بودجەی 2017ی عێراقیشی كردووە.