ئهمڕۆ مووچهی ئهم دهزگا و دامهزراوانه دهدرێت و مووچه دابهشكردن بهردهوام دهبێت
خواكوڕك
بە پێی خشتەی مووچهی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، دوێنی دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و دەزگای گشتی كاروباری مین دەستیپێكردووە و ئەمڕۆش بەردەوام دەبێت.
وەك لە خشتەی وەزارەتی دارایی ھاتووە: “رۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە 24-25/5/2017، مووچەی مانگی 3 ساڵی 2017 وەزارەتی ناوخۆ و دەزگای مین دابەش دەکرێت”.
بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی ھەفتەی داھاتووش مووچەی فەرمانبەرانی ژمارەیەك وەزارەت و دەستەی دیكە دابەش دەكرێت.