چه‌ته‌كانی په‌كه‌كه‌ دوو سه‌ركرده‌ی ئه‌نه‌كه‌سه‌ ده‌رفێنن

خواكوڕك

رۆژی سێ شه‌ممه‌ 23/5/2017 چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ دوو ئەندامی ئەنجوومەنی نشتیمانی کورد- سووریا دەستگیر ده‌كه‌ن  ده‌یان به‌نه‌ شوێنێكی نادیار و بی سه‌روشێونن تا ئێستا.

(محەممەد ساڵح)ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ئه‌نه‌كه‌سه‌ رایگه‌یاندوه‌” “چەکدارانی پەکەکە هەڵیانکوتایە سەر ماڵی (سلێمان ئۆسۆ) ئەندامی لیژنەی سیاسیی پارتی یەکێتیی کورد و ئەندامی لیژنەی پەیوەندیی دەرەوە لە ئەنجوومەنی نشتیمانیی کورد لە قامشلۆ و، هەروەها (نافع عەبدوڵڵا) ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتى کورد- سووریا لە گوندی خزنە لە شاری تربە سپی و، ڕفاندوونی و بۆ جێیەکی نادیاری بردوون.”

ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی ئه‌نه‌كه‌سه‌ ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه‌” جیا لە ڕفاندنی سەرکردەکانیان، هەر دوێنی ئێوارە، جارێکی دیکە نووسینگەی ئەنەکەسە لە گەڕەکی کۆرنیشی قامشلۆ، لە لایەن چەکدارانی پەکەکەوە داخرا.

Back to top button