حكوومەتی هەرێمی كوردستان: بۆ ڕیفراندۆم چاوەڕێی بڕیاری لایەنە سیاسییەكان دەكەین

خواكوڕك
دوای ئەوەی هەریەكە لە پارتی و یەكێتی بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆمیاندا لەم ساڵ, گوتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، بۆ دیاریكردنی وادەی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان، چاوەڕوانی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان دەكەن.
سەفین دزەیی، گوتەبێژی فەرمیی حكوومەت، لە دیدارێكیدا كە لەگەڵ كەناڵی (كوردستان24) ئەنجامی داوە، ڕای گەیاند: ”هەموو ئامانجەكە سەربەخۆییە، ئەو ڕۆژانە ڕۆشت كە بەشەرمەوە باسی سەربەخۆیی و ڕیفراندۆممان دەكرد، هەموو هەوڵی خەڵكی كوردستان بۆ سەربەخۆییە“.
ئەوەشی ڕوون كردەوە كە ئێستا دۆخی كوردستان و ناوچەكە گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە و دەست پێكردنی دیالۆگی لە نێوان هەردوو حكوومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان بۆ چارەسەركردنی هەندێك لە كێشەكان بە گرنگ زانی، گوتیشی: ”پێناچێت ئیرادەی سیاسی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لە بەغداوە هەبێت“.
گوتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان جەختی لەوە كردەوە كە پێویستە لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لەنێو خۆیاندا كۆك بن و ئەوە لەبەرچاو بگرن كە سەربەخۆیی كوردستان حەز و ویستی هەموو خەڵكی كوردستانە.
دووپاتیشی كردەوە كە بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان، تەنیا چاوەڕوانی بڕیاری لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و سەركردایەتیی سیاسیی كورد دەكەن. ئەوەیە كە خەسرۆ گۆران دەیەوێت خۆی بۆ كاری دەزگای هەڵبژاردنەكانی پارتی دیموكراتیی كوردستان تەرخان بكات، چونكە قۆناغەكە وادەخوازێت”.

Back to top button