ئێران كارگەیەكی بەرهەمهێنانی موشەكی بالستیكی لەژێر زەوی دروستكرد

خواكوڕك
دوای ئەوەی لە ساڵی 2016 ریككەوتنی ئەتۆمی نێوان وڵاتانی پێنج كۆیەك و ئێران واژۆ كرا, كەبڕیاردا ئێران پیتاندنی یۆرانیۆم لە وڵاتەكەی رابگرێت لە بەرامبەردا گەمارۆی ئابووری سەر ئێران لاببرێت, بەڵام هەفتەی رابردووسەرچاوەیەكی سەربازی لەهێزی پاسەوانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، دروستكردنی كارگەیەكی بەرهەمهێنانی موشەكی بالیستی راگەیاند, كە شیمانە دەكرێت ئەم هەوڵەی ئێران كاردانەوەی نێو دەوڵەتی لێبكەوێتەوە.

بەپێی سەرچاوەیەكی سەربازیی، كە قسەی بۆ ئاژانسی فارس نیوز كردووە، دەسەڵاتی وڵاتەكەی لەژێر زەوی كارگەیەكی دروستكردنی موشەكی بالیستی دروستكردووەو كۆتایی بەكارەكانی هاتووە.

ئەم هەواڵە بەشێكی زۆر لەمیدیاكانی جیهان گرنگیان پێداوەو لەو بارەوە بڵاویانكردەوە، كە رەنگە ئەو هەنگاوەی ئێران كاردانەوەی نێودەوڵەتی لێبكەوێتەوە, لە كاتێكدا ئێستا ئیدارەی ئەمریكا زۆرترین وتاری هەڕەشە ئامێز دژ بە ئێران دەردەبڕن.

Back to top button