پەكەكە گوتەبێژی یەپەگەی ڕفاندووە, هێزێكی تایبەت دەنێرێتەرۆژئاوا
خواكوڕك
دوای ئەوەی چەند جارێك لەمەڕ پرسە ناوخۆییەكانی پەكەكە لە رۆژئاوای كوردستان, هەڕەشەیان لە وتەبێژی یەپەگە باڵی رۆژئاوای پەكەكە كردووە, پارتی كرێكارانی كوردستان “پەكەكە”، هێزێكی چەكدار دەنێرێتە ڕۆژئاوای كوردستان و سەركردەیەكی سەربازیی خۆیشیان دەستگیر دەكەن و بەرەو شوینێكی نادیار دەیڕفێنن.
(خالید عەلی) نوێنەری ئەنەكەسە لە ڕۆژئاوای كوردستان، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، “بە هۆكارێكی نادیار، پەكەكە هێزێك دەنێرێتە ڕۆژئاوا و (ڕێدوار خەلیل) گوتەبێژی یەپەگە دەستگیر دەكات و بۆ شوینێكی نادیار دەیڕفێنن”.
(خالید عەلی) گوتیشی، “كەسێكی دیكە بە ناوی (نووری محەممەد) كە لە ماوەی رابردوودا زۆرترین كادیری ئەنەكەسەی ڕفاندووە، لە شوێنی گوتەبێژەكە دانراوە”.
شیاوی بیرهێنانەوەیە، لە ماوەی رابردوودا، (شێرزاد ئێزدی) كە نوێنەری كانتۆنەكانی پەیەدەی سەربە پەكەكە بوو لە سلێمانی، لەلایەن خودی پەكەكەوە دوور خراوەتەوە.