وەزارەتی ئاوقاف یەكەم رۆژی رەمەزانی دیاری كرد

خواكوڕك

ئەمرۆ 25ی 5ی 2017 وەزارەتی ئاوقافی هەرێمی كوردستان یەكەم رۆژی رەمەزانی دیاری كرد و رایگەیاند، یەكەم رۆژی رەمەزان شەممە، 27ی 5ی 2017یە”،

لێژنەی بینینی مانگ لە وەزارەتی ئاوقافی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سبەی تەواو كەری مانگی شەعبان دەبێت، یەكەم رۆژی رەمەزانی پیرۆز، دەكەوێتە رۆژی شەممە 27ی 5ی 2017″،

پێشتر وەزارەتی ئاوقاف رایگەیاندبوو، كە هەماهەنگیان هەیە لەگەڵ وڵاتی سعودیە، لەبارەی بریاری یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان، بەڵام لە ئێوارەی پێنج شەممە، یەكڵا دەبێتەوە، كە رۆژی هەینی تەواو كەری مانگی شەعبان دەبێت،  رۆژی یەكەمی رەمەزان، كەی دەبێت؟

شایانی باسە ئەمڕۆ لێژنه‌ى باڵاى بينينى مانگ له‌وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگەیاند” رۆژى شه‌ممه‌ يه‌كه‌م رۆژى مانگى ره‌مه‌زان ده‌بێت، و سبه‌ى ته‌واوكه‌رى مانگى شه‌عبانه‌”.

 

Back to top button