گوته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى : پرسه‌و كاره‌ساته‌كان ده‌بنه هۆكارێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ى لایه‌نه‌كان
خواكوڕك
پاش كۆچی دوایی نەوشێروان مستەفا رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، نزیك بوونەوەیەك لەنێوان گۆڕان و پارتی روویدا، ئەم نزیك بوونەوەیەش لەسەر ئاستی پرسەی كۆچی دوای رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بووە، چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ئەم نزیك بوونەوەیە لە پرسەی كۆچی نەوشێروان مستەفا ئەگەری هەیە نزیك بوونەوەیەكی سیاسیشی لێ بكەوێتەوە،قەیرانەە سیاسیەكان بەئاراستەی توانەوە بچێت،
لەو بارەیەوە، “كامیل مه‌حمود ” گوته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى به (خواكوڕك ) ڕایگه‌یاند ” پرسه‌و كاره‌ساته‌كان له هه‌رێمى كوردستان ده‌بێته هۆكارى كۆكردنه‌وه‌ى لایه‌نه ناكۆك و كاریگه‌رى له‌سه‌ر لایه‌نى سیاسى گۆره‌پانه‌كه ده‌بێت ، كلتورى كوردى به‌رده‌وام به‌و شێوه‌یه بووه كه‌له‌كاره‌ساته‌كاندا كیشه‌كان به‌ره‌و ساردبونه‌وه رۆیشتوون كه‌سانى ناكۆكى كۆكردووه‌ته‌وه “.
گوته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى ڕاشیگه‌یاند ‘‘ پێش كۆچى دواى نه‌وشیروان مسته‌فا دۆخه‌كه به‌ره‌و قۆناغێكى تر ده‌ڕۆیشت و كۆچى دواى كاك نه‌وشیروانیش فاكته‌رێكى به‌هێز ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى دۆخه‌كه به‌ره‌و ئاشتى و ئارامى بڕوات ، چونكه خه‌لك له‌وه زیاتر به‌رگه‌ى ئه‌و كێشه‌و قه‌یرانانه ناگرێت .