فه‌ره‌یدون عبدالقادر : یەكگرتنەوەی گۆڕان و یەكێتی ئه‌گه‌رێكى دووره‌

خواكوڕك
ئه‌ندامێكى پێشووى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌ باره‌ى په‌یوه‌ندى نێوان حزبه‌كه‌ى و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان چه‌ند نهێنییه‌ك ئاشكرا ده‌كات ، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ جیابونه‌وه‌ى نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ یه‌كێتى دا ته‌نگى پێهه‌ڵچنرابوو.
 
فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر  ئه‌ندامى پێشوى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كیتى له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانى یه‌كێتى و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ڕایگه‌یاند ” به‌رده‌وام بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌دا بووه‌ كه‌نیوه‌ى ده‌سه‌ڵات له‌ ناوچه‌ى سلێمانى له‌ یه‌كێتى وه‌ربگرێت ، به‌ڵام یه‌كێتى زیره‌كانه‌ مامه‌ڵه‌ ده‌كات و تائیستا ڕێگاى به‌ گۆڕان نه‌داوه‌ بچێته‌ ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ ، هیچ كه‌سێك ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر سینییه‌كى زێڕین پێشكه‌شى كه‌س ناكات ، به‌تایبه‌تى یه‌كێتى كه‌ پێشمه‌رگه‌ى كاراو ده‌زگاى ئه‌منى و ئابورى به‌هێزى هه‌یه‌ “.
 
له‌باره‌ى ئه‌گه‌رى یه‌كگرتنه‌وه‌ى گۆران و یه‌كێتى “فه‌ره‌یدون عبدالقادر ” ڕاشیگه‌یاند ‘‘ ئه‌گه‌رێكى دووره‌ ، چونكه‌ بنكه‌ى جه‌ماوه‌رى هه‌ریه‌ك له‌و دوو حزبه‌ زۆر له‌یه‌ك جیاوازن و هیچ شتێك كۆیان ناكاته‌وه‌ ، یه‌كێتى ئه‌زمونى سیاسى گه‌وره‌تره‌ له‌ ئه‌زمونى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ، هه‌ركاتێكیش وتوێژه‌كانى نێوانیان ده‌گاته‌ ئاستى پێشكه‌وتوو یه‌كێتى وه‌كو مارو په‌یژه‌ یارییه‌كه‌ ده‌هێنێته‌وه‌ خانه‌ى یه‌كه‌م,, ‌‌.
Back to top button