په‌كه‌كه‌ گوته‌بێژی یه‌په‌گه‌ی له‌ رۆژئاوای كوردستان رفاند و هێزێكی نارده‌ رۆژئاوا

خواكوڕك

چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌، گوته‌بێژی یه‌په‌گه‌ باڵی سه‌ربازی په‌كه‌كه‌ له‌ رۆژئاوای كوردستان ده‌ڕفێنن و بۆ شوینیكی نادیاری ده‌گوازنه‌وه‌،

(خالید عەلی) نوێنەری ئەنەکەسە لە ڕۆژئاوای كوردستان،رایگه‌یاندوه‌ن”بە هۆكارێكی نادیار، پەكەكە هێزێك دەنێرێتە ڕۆژئاوا و (ڕێدوار خەلیل) گوتەبێژی یەپەگە دەستگیر دەكات و بۆ شوینێكی نادیار دەیڕفێنن، ئه‌مه‌ش كێشه‌ی گه‌وره‌ی له‌ نێو یه‌په‌گه‌ و په‌كه‌كه‌ درووستكردووه‌.

نوێنه‌ری ئه‌نه‌كه‌سه‌ له‌ رۆژئاوا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه”كەسێكی دیكە بە ناوی (نووری محەممەد) كە لە ماوەی رابردوودا زۆرترین كادیری ئەنەكەسەی ڕفاندووە، لە شوێنی گوتەبێژەكە دانراوە.

ئه‌وه‌ی شایه‌نی باس بێت” لە ماوەی رابردوودا، (شێرزاد ئێزدی) کە نوێنەری کانتۆنەکانی پەیەدەی سەربە پەکەکە بوو لە سلێمانی، لەلایەن خودی پەکەکەوە دوور خراوەتەوە.

Back to top button